Home / جيهان / ميداليەكى ئاڵتونى ئۆڵۆمپياد نرخى چەندە..؟ كێشى ميدالياكان چەندە..؟

ميداليەكى ئاڵتونى ئۆڵۆمپياد نرخى چەندە..؟ كێشى ميدالياكان چەندە..؟

بەدەستهێنانى ميدالياى ئاڵتوونى خەونى هەموو ياريزانێكى بەشداربووى ئۆڵۆمپيادە, چاويان لەسەريەتى و بە هەموو توانايانەوە هەوڵى بەدەستهێنانى بۆ دەدەن, ئايا جوانترين ئەو درەوشانەوەيەى بەهۆى ئاڵتوونەوەيە وە چەندى ئاڵتوونى تەواوە..؟ ئايا دەزانيت نرخى ئەم ميداليايانە چەندە.؟ پێتوايە پارەيەكى زۆر دەكات..؟

ئەگەر ئەو ميداليا بەدەستهاتوانە بفرۆشرێت ئەوا ياريزانەكان برە پارەيەكى كەميان بەدەست دەكەوێت, لە ئۆڵۆمپيادى مەكسيكى ساڵى ١٩٦٨ وە ئەستوورى ميداليەكا دەگاتە ٦.٥ مليمەتر, پانيەكەشى ٦٥.٨ مليمەتر, كێشەكەشى ١٦٧.٥ گرام.

بەڵام لە ئۆڵۆمپيادى لەندەن لە ساڵى ٢٠١٢ گەورەترين ميدالياكان كێشيان لە نێوان ٣٧٥ – ٤٠٠ گرام بوو.

ئايا دەزانيت كە ميدالياكان بە تەواوى لە ئاڵتوون دروست نەكراون..؟

بە پێى چەند سەرچاوەيەك ميدالياكان تەنها ٦ گراميان لە ئاڵتوونى تەواو عەيارە ٢٤ پێك دێت وە ٩٢.٥ گراميشى لە زيو ئەوەى تر كە دەمێنێتەوەلە ئاسن دروست دەكرێت.

سەبارەت بە نرخى ميدالياكان نرخى ميداليايەك ٣٦٦ دۆلارە, بەڵام بەهۆى ئەوەى ميدالياى لەندەن قورستر بوو نرخى گەيشتە ٥٠٠ دۆلار.

بە پێى سايتى “Wired” قورسترين ميداليا كێشى گەيشتوە بە ٥٣١ گرام, وە ئەگەر ميدالياكان ١٠٠% لە ئاڵتوونى تەواوى دروستبكرێن ئەوا كێشيان دەگاتە ١.٥٢ كيلۆ گرام, ئەگەر بێتوو نرخى گرامێك ئاڵتوون بە ٤٩.٥ دۆلار بخەمڵێنين ئەوا نرخى ميدالياكە دەگاتە ٧٥٩٩٢.٥ دۆلار.

هەروەها ئەگەر ميدالياكە بخرێتە موزايەدەى ئاشكراوە ئەوا برە پارەيەكى زۆر دەكات بەلام ئەم كارە روونادات, تەنها ميدالياى ياريزانى بەناوبانگ “جێسى ئۆينز” خرايە روو لە موزايەدەيەكى ئاشكرا, زياتر لە ١.٤٧ مليۆن دۆلارى نەكرد ئەم خستنە رووە لە ساڵى ٢٠١٣ ئەنجامدرا.

كم تعادل قيمة الميدالية الذهبية الأولمبية من الأموال؟

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*