Home / ئنگليز / هۆكارێكى تر كە دەيسەلمێنێت رياز محرەز نزيكە لە چوونە ئارسناڵ..

هۆكارێكى تر كە دەيسەلمێنێت رياز محرەز نزيكە لە چوونە ئارسناڵ..

پێدەچێت ئەستێرەى جەزائيرى و هێرشبەرى يانەى ليستەرسيتى پاڵەوانى وەرزى رابردووى پريمەرليگ (رياز محرەز) پێداگرى بكات لە سەر ئەوەى كە بۆ يانەيەكى گەورەى وەك ئارسناڵ يارى بكات, ئەويش دواى ئەوەى كە (نگۆلۆ كانتى) هاورێى پەيوەندى بە يانەى چێڵسيەوە كرد.422_154993

پێشتر يانەى ئارسناڵ گرێبەستێكى بەبرى ٤٢ مليۆن يۆرۆ پێشكەش ليستەر سيتى كرد بە مەبەستى دەستبەرداربوون لە محرەز بەڵام ليستەر رەتيكردەوە دەستبەردارى جەنگاوەرەكەى بيابان ببێت بۆ ئارسناڵ.

لەو بارەيەوە رۆژنامەى (زە سەن)ى بريتانى رايگەياندوە كە محرەز لە تۆرى كۆمەڵايەتى تويتەر بوە بە هاورێى يايا سانوغۆى هێرشبەرى ئارسنال, رۆژنامەكە ئەمەى وەك بەڵگە هێناوەتەوە و دەڵێت مەحرەز دڵى لاى ئارسناڵە و دەيەوێت وەرزى نوێ لە ياريگاى ئيمارات بێت.

شايانى باسە محرەزى تەمەن ٢٥ ساڵ بە هۆى ئاستە بەرزەكەيەوە وەرزى رابردوو وەك باشترين ياريزانى خولى نايابى ئنگليزى هەڵبژێردرا.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*