Home / ئنگليز / پێنج ژمارەى پێوانەيى كە پێدەچێت ئەم وەرزى لە پريمەرليگ بيبينين..
پريمەرليگ

پێنج ژمارەى پێوانەيى كە پێدەچێت ئەم وەرزى لە پريمەرليگ بيبينين..

بريار وايە سبەى شەمە يەكێك لە گەورەترين و بەهێزترين خولەكان لە جيهاندا دەستپێبكات و شەمەندەفەرەكەى بەگەر بخات, كە ئەويش خولى نايابى ئنگليزيە كە ناسراوە بە (پريمەرليگ), سەبارەت بە كردنەوەى ئەم خولە دەتوانين لەم راپۆرتەدا تيشك بخەينە سەر پێنج ژمارەى پێوانەيى گرنگ كە رەنگە ئەم وەرزە رووبدات, لەوانە:-

 

١- ژمارەكەى سێر بۆبى چارلتۆن:واين رۆنى

واين رۆنى هێرشبەرى هەڵبژاردەى ئنگليزى و كاپتنى يانەى مانچستەر يونايتد, هەروەها ناسراو بە كورە ئاڵتونيەكە, لە رێگايدايە بۆ ئەوەى ببێت بە گۆڵكارى مێژوويى مانچستەر يونايتد لە پريمەرليگ و شكاندنى ژمارە پێوانەييەكەى سێر بۆبى چارلتۆن كە خاوەنى ١٩٩ گۆڵە, رۆنى تا ئەم ساتە ١٧٨ گۆڵى بۆ مانچستەر يونايتد هەيە لە پريمەرليگ وە پێويستە ٢١ گۆڵ تۆمار بكات بۆ ئەوەى بتوانێت ژمارەكەى چارلتۆن بشكێنێت, كە ئەمەش بۆ رۆنى مەحاڵ نيە بەتايبەتى لە كاتێكدا كە مۆرينيۆ راهێنەرى نوێى شەيتانە سورەكانە.

٢- ژمارەكەى لويسيتۆ (لويس سوارێز) دەشكێنرێت:-ئەگوێرۆ

سێرجيۆ ئەگوێرۆى ئەرجەنتينى و ياريزانى يانەى مانچستەر سيتى, پێدەچێت بتوانێت ژمارە پێوانەييەكەى هێرشبەرى ئۆرۆگوايى (لويس سوارێز) بشكێنێت, سوارێز تاكە ياريزانى دەرەوەى ئنگليزە كە توانيويەتى شەش هاتريك تۆمار بكات لە خولى ئنگليزى, وە لە ئێستاشدا ئەگوێرۆ خاوەنى ٥ پێنج هاتريكە, ئەمەش بۆ هێرشبەرە ئەرجەنتينيەكە مەحاڵ نيە بە تايبەتى لە كاتێكدا كە ئەم وەرزە پيپ گوارديۆلا راهێنەرى ستيزنە و چاوەرێى ئەنجامى ناوازەى لێدەكرێت, وە ئەگەر دوو هاتريك تۆمار بكات ئەوا دەتوانێت سوارێز تێپەرێنێت و هەروەها ببێتە سێيەم ياريزان لە مێژووى پريمەرليگ كە زۆرترين هاتريكى تۆمار كردبێت.

٣- ژمارەكەى فرانك لامپارد لە مەترسيدايە:-گاريس بارى تۆفيز

گاريس بارى ياريزانى هێلى ناوەراستى هەلبژاردەى ئنگليزى و يانەى ئيڤەرتۆن لە وەرزى نوێى پريمەرليگ لە چاوەروانى شكاندنى ژمارەيەكى نوێيە, كە ئەويش شكاندنى ژمارە پێوانەييەكەى فرانك لامپاردە كە دوەمين ياريزانە زۆرترين ياريى لە پريمەرليگ ئەنجامداوە, گاريس بارى تۆفيز لە ئێستادا ٥٩٥ يارى لە پريمەرليگ ئەنجامداوە لە كاتێكدا لامپارد ٦٠٩ يارى ئەنجامداوە و لە دواى راين گيگزدێت كە ٦٣٢ يارى ئەنجامداوە, بەم شێوەيە بارى دەتوانێت بە ئەنجامدانى تەنها ١٥ يارى ژمارەكەى لامپارد تێپەرێنێت و ببێتە دووەمين ياريزان لە مێژووى پريمەرليگ كە زۆرترين يارى ئەنجام دابێت.mm

٤- بلوز شوێن هاو شاريەكەى دەكەوێت لە تۆماركردنى ژمارەيەكى پێوانەيى:

وەرزى پێشوو بەهۆى ئاستە خراپەكانيەوە يانەى چلسى لەندەنى نەيتوانى سەركەوتنەكانى لە پريمەرليگ بەرز بكاتەوە و پێش ئارسناڵ بگات بە ژمارە ٥٠٠, كە ئارسنال توانى پێش چێلسى بەو ژمارەيە بگات و بوە دووەمين يانە كە توانيويەتى ژمارەى سەركەوتنەكانى بگەيەنێتە ٥٠٠ ئەويش لەدواى يانەى مانچستەر يونايتدەوە كە لە پلەى يەكەمە.

ئێستا چڵسى خاوەنى ٤٨٥ سەركەوتنە و تەنها ١٥ سەركەوتنى ماوە بگات بە ژمارە ٥٠٠ كە ئەوەش لەم وەرزە ئەگەرى روودانى ١٠٠% بە تايبەتى لە كاتێكدا كە كۆنتى ئيتالى راهێنەرى نوێى بلوزە.

 

٥- ژمارەكەى مايكڵ ئەون و ڤانپێرسى لە مەترسيدايە:-ديفۆى

جێريمين ديفۆى هێرشبەرى هەلبژاردەى ئنگليزى و يانەى سەندەرلاند ئەم وەرزە ناوى دەچێتە ليستى ئەو دەياريزانە كە زۆرترين گۆليان لە مێژووى خولى پريمەرليگ تۆمار كردوە, ديفۆى تەنها يەك گۆڵى ماوە تا بگات بە ڤانپێرسى كە بە ١٤٤ گۆڵ لە پلەى ١٠يەمى ليستى زۆرترين گۆڵكارى پريمەرليگدايە, هەروەها مايكڵ ئەون بە ١٥٠ گۆل لە پلەى نۆيەمدايە كە ئەميش ژمارەى گۆلەكانى زۆر دورنيە لە ژمارەى گۆڵەكانى جێريمين ديفۆى كە ١٤٣ گۆڵە و ئەو وەرزە هەلێكى باش دەبێت بۆ تێپەراندنى ئەو ژمارانە كە تەنها ١٥ گۆڵى پێويستە.

 

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*