Home / ئنگليز / مانچستەر سيتى سێ ياريزانى دەفرۆشێت..!!
مانچستەرسيتى

مانچستەر سيتى سێ ياريزانى دەفرۆشێت..!!

راگەياندنە وەرزشيەكانى ئنگلتەرا ئەمرۆ هەينى بلاويانكردەوە كە يانەى مانچستەر سيتى بەنيازە سێ ياريزانى لە مێركاتۆى ئێستادا بفرۆشێت, ئەمەش لە سەر داواكارى راهێنەرى نوێى يانەكە (پيپ گوارديۆلا).

لەو بارەيەوە رۆژنامەى (دەيلى ئێكسپرێس) ئاشكراى كردوە كە گوارديۆلا دەستبەردارى سێ لە ياريزانەكانى دەبێت ئەويش دواى ئەوەى كە كارگێرى يانە ئنگليزيەكە چەند گرێبەستێكى لە مێركاتۆى ئەم وەرزەدا ئەنجامداوە لەگەل چەند ياريزانێكى لاو.

رۆژنامە ئنگليزيەكە ئەوەشى بلاو كردوەتەوە كە مانچستەر سيتى رەزامەندى دەدات لەسەر ئەو گرێبەستانەى پێشكەشيان دەكرێت بۆ كرينى هەريەكە لە (سەمير ناسرى و ئياكيم مانگالا و ويڵفريد بۆنى).

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*