پۆگبا سزا دراوە, ناتوانێت دەستپێكى پريمەرليگ لەگەل مانيونايتد بەرامبەر پۆرنمۆس يارى بكات..

يەكێتى تۆپى پێى ئنگليزى ئاشكراى كرد كە يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى ناتوانێت پشت بە ياريزانى هێلى ناوەراستى ببەستێت لە دەستپێكى خولى ئنگليزى كە بريارە رۆژى يەكشەمەى داهاتوو بەرامبەر بە پۆرنمۆس يارى بكات.

ئەم بريارەى يەكێتى تۆپى پێى ئنگليزى دواى ئەوە دێت كە پۆگبا لەگەل يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى چەند كارتێكى زەردى وەرگرتوە, هەروەها لەگەل پۆگبا چەند ياريزانێكى تر بە هەمان شێوە راگيراون كە كريس سمالينگ يەكێكى ترە لە ياريزانەكانى مانچستەر يونايتد.

شايانى باسە پۆل پۆگبا بەرەبەيانى رۆژى سێ شەمە بەبرى ١٠٥ مليۆن يۆرۆ لە يانەى يوڤانتۆسەوە پەيوەندى بە يانەى شەيتانە سورەكانەوە كرد.

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *