Home / ئنگليز / فەرمى.. هێرشبەرێكى مانچستەر يونايتد پەيوەندى بە سەندەرلانەوە كرد

فەرمى.. هێرشبەرێكى مانچستەر يونايتد پەيوەندى بە سەندەرلانەوە كرد

يانەى مانچستەر يونايتدى ئنگليزى رايگەياند كە هێرشبەرى يانەكەى (عەدنان يانوزاى) ريزى شەيتانە سورەكانى بەجێهێشت و بە شێوەى خواستن بۆ ماوەى يەك وەرز پەيوەندى بە يانەى (سەندەرلاند)ەوە كرد.

يانوزاى تەمەن ٢١ ساڵ جارێكى تر گەرايەوە ژێر سەرپەرشتى دەيڤد مۆيس كە پێشتر هەلێكى زێرينى بە يانوزاى دابوو تا تواناكانى دەربخات بە تايبەتى لە وەرزى ٢٠١٣, وە توانى ئەو متمانەيەى مۆيس بە هەل وەربگرێت و ئاستێكى باڵا پێشكەش بكات بەو هۆيەشەوە مانچستەر برياريدا گرێبەستەكەى تا سالى ٢٠١٨ نوێبكاتەوە واتە بۆ ماوەى پێنج سال.

لە دواى رۆشتنى مۆيس لە يانەكە يانوزاى ئاستى بەرەو لاوازى دەرۆشت, بەو هۆيەشەوە مانچستەر لە نيوەى يەكەمى وەرزى رابردوو يانوزاى بەشێوەى خواستن دابە بە يانەى بروسيا دۆرتمۆندى ئەڵمانى, دواى ئەوەى گەرايەوە بۆ مانچستەر جارێكى يانوزاى بەلجيكى لە دەرەوەى پلانەكانى مانچستەرە بەتايبەتى لەو كاتەوەى كە جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى بوە بە راهێنەرى نوێى شەيتانە سورەكان.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*