Home / ئنگليز / يەكەم كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی مۆرینۆ بۆ یه‌كه‌م یاری پریمەرلیگ به‌رامبه‌ر پورنمۆس..

يەكەم كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی مۆرینۆ بۆ یه‌كه‌م یاری پریمەرلیگ به‌رامبه‌ر پورنمۆس..

ئەمرۆ هەينى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى بۆ حۆزيە مۆرينيۆى راهێنەرى نوێى يانەى مانچستەر يونايتد سازكرد سەبارەت بە يەكەم يارى مانچستەر يونايتد لە خولى پريمەرليگى ئنگليزى بەرامبەر بە يانەى پۆرنمۆس.

مۆرينيۆ لە كۆنگرە رۆژنامەوانيەكەدا وتى: “ئێمه‌ مانچستەر یونایتدین بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان له‌ ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ بسه‌لمێنین توانای به‌ده‌سهێنانی نازناوه‌كه‌مان هه‌یه‌, ئێمه‌ لێره‌ نین بۆ چێژ وه‌رگرتن له‌ كه‌شێكی خۆش به‌ڵكو بۆیه‌ لێره‌ین تا سەركەوتنەكان بنوسينەوە”.

ويتشى: “عەدنان یانوزای له‌ پلانه‌كانی داهاتومدایه‌ هه‌ر بۆیه‌ نەمهێشتوە له‌ پریمرلیگ بچیته‌ ده‌ره‌وه‌, ئێمه‌ پاڵێوراوین بۆ نازناوه‌كه‌, ئەم قسەيە لەبەردەم ئێوەوە دەلێم, كە لێره‌ ڕاهێنه‌رێكى لێیه‌ كە بڕوای به‌ توانای یاریزان و تیپه‌كه‌يەتى و دڵنيايە كە دەتوانێت نازناوه‌كه‌ بەرز بكاتەوە بەڵام راهێنەريش هەيە ناوێرێت لە ئێستاوە ئەوە بڵێت”.

لە كۆتاييشدا مۆرينيۆ وتى: “ئه‌گه‌ر نازناوه‌كه‌مان له‌ده‌ستدا ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ یانه‌یه‌كی له‌ئێمه‌ باشتر و بەهێزتر هه‌یه‌ كە ئه‌وه‌ش شتێكی جوانه‌ و لە تۆپى پێ چاوەرێى هەموو پێشهاتێك دەكرێت”.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

لێدوانەكانى زەيدان لەسەر يەكەم يارى وەرزى نوێى لاليگا..

بريار وايە سبەى يەك شەمە لە كاتژمێر ١١:١٥ى شەو بەكاتى هەرێمى كوردستان يانەى رياڵ مەدريدى ...