Home / ئنگليز / ئەنتۆنيۆ كۆنتى كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی بۆ يارى يانەكەى بەرامبەر وێستهام ئەنجامداو وتى..

ئەنتۆنيۆ كۆنتى كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی بۆ يارى يانەكەى بەرامبەر وێستهام ئەنجامداو وتى..

سبەى شەمە وەرزێكى نوێى خولى پريمەرليگ دەستپێدەكات بريار وايە كاتژمێر ١٠ى شەوى دووشەمەى داهاتوو ئەنتۆنيۆ كۆنتى لەيەكەم يارى خۆى وەك راهێنەرى چێلسى لە خولى نايابى ئنگليزى رووبەرووى يانەى وێستهام يونايتد ببێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە كۆنتى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى ئەنجامدا و رۆژنامەنوسان چەند پرسيارێكيان رووبەرووى كردەوە.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانيەكەدا ئەنتۆنيۆ كۆنتى وتى: “هه‌مو ڕۆژی له‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌كه‌ قسه‌ده‌كه‌م و ئێمه‌ پلانی خۆمان هه‌یه‌ بۆ بازاڕی گواستنه‌وه‌, زۆر دڵخۆشم به‌كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ یاریزانه‌ ئه‌وان پابه‌ندی ته‌واویان هه‌یه‌ ڕۆژانه‌ لێره‌.

وتيشى: “چه‌ندین یانه‌ توانای به‌ده‌سهێنانی نازناوه‌كه‌ی هه‌یه‌ و گرنگترین خوله‌ له‌جیهانی تۆپی پێدا ئه‌مه‌ جه‌نگێكی گه‌وره‌یه‌و خۆم و یاریزانه‌كانیشم ئامه‌ده‌ین بۆ ئه‌و جه‌نگه‌, شتێكی زۆرباش هه‌یه‌ لێره‌ له‌ژوری خۆگۆڕیندا میوزیك لێ ئه‌درێت باشترین میوزیكی من بوبی بوبیه‌”.

لە پرسيارى يەكێك لە رۆژنامەنووساندا كە ئاخۆ كۆنتى راهێنەرێكى هێمنە دەڵێت: “نه‌خێر من هێمن نیم, به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ڕاهێنان بكه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌م له‌ یا نه‌‌كه‌یه‌كی نوێ و ‌خولێكی نوێ ئێمه‌ لێره‌ین تۆپی پێیه‌كی چێژ به‌خش پێشكه‌ش بكه‌ین و كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چیلسی له‌و پله‌یه‌دا بێت كه‌ شیاوێتی”.

كۆنتى لەسەر كرينى ياريزانان و نرخەكانيان دەڵێت: كاتێك ئه‌ڕۆی یاریزانێك بكڕیت نرخه‌كه‌ی زیاد ده‌كات بازاڕی گواستنه‌وه‌ شێتانه‌یه‌ تكایه‌ بمبوره‌ بابه‌تی گواست نه‌وه‌ی یاریزانان له‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌كه‌م باسیان له‌سه‌ره‌كه‌م”.

لە كۆتايدا ئەنتۆنيۆ كۆنتى دەلێت: “یاریكردن به‌رامبه‌‌ر بە يانەى وێستهام يونايتد زۆر قورسه‌ و یاری دێربیه‌ وە چەندين یاریزانی زۆر باشيان هه‌یه‌ بەڵام هەموو هەولێك دەدەين كە بتوانين ئەو ياريە بە سەركەوتن كۆتايى پێ بهێنين”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*