Home / ئسپانيا / جامى سوپەر , دەستپێكى جێبەجێكردنى ياسا نوێيەكانى تۆپى پێ دەبێت لە ئسپانيا..
messi-9

جامى سوپەر , دەستپێكى جێبەجێكردنى ياسا نوێيەكانى تۆپى پێ دەبێت لە ئسپانيا..

رۆژنامەى ماركاى ئسپانيا چەند ياسايەكى نوێى بلاو كردوەتەوە كە وەرزى داهاتوو لە خول و پاڵەوانێتيەكانى وڵاتى ئسپانيا جێبەجێدەكرێت, وە دەستپێكى جێبەجێكردنى ئەم ياسايانە لە يارى كۆتايى سوپەرى ئسپانى دەستپێدەكات كە بريار وايە سبەى يەكشەمە ئەنجام بدرێت لە نێوان (بارشەلۆنە – ئشبيليە).

لە ماوەى رابردوودا يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپى هەستاوە بە دەستكاريكردنى ٩٥ ياسا, وە لە زۆربەى وڵاتانى ئەوروپا جێبەجێدەكرێت لە وەرزى داهاتوو.

لە گرنگترين نوێكاريەكان, لە ياسا كۆنەكەدا هاتوە كە ئەگەر ياريزانێك لە نێو ناوچەى سزاى ركابەرەكەى بە شێوەيەك لە شێوەكان هێرشى كردە سەر ياريزانێك و لێيدا ئەوا ناوبژيوان ئەو ياريزانە بە كارتى سور بكاتە دەرەوە و لێدانى سزا هەژمار بكات, هەروەها ئەو ياريزانە ناتوانێت بۆ يارى داهاتووى يانەكەى يارى بكات.

ئەم ياسايە نوێكراوەتەوە بۆ ئەوەى كە ئەو ياريزانەى هێرشى كردوەتە سەر ياريزانى بەرامبەر ئەوا تەنها كارتى سور وەردەگرێت لەگەڵ هەژماركردنى لێدانى سزا, كە ئەمەش ياريزانە لە كردنە دەرەوە دەپارێز و بۆ يارى داهاتووى يانەكەشى بەشدارى دەكات.

هەروەها نوێكاريش كراوە لەوەى كە كاتێك يارى دەست پێدەكات دەبوو دوو ياريزانبوونى هەبوايە و ياريەكەيان دەست پێبكردايە, بەڵام دواى نوێكردنەوەى تەنها ياريزانێك دەتوانێت دەستپێكى يارى دەست پێبكات بەو مەرجەى تۆپەكە بگەرێنێتەوە بۆ دواوە.

 

لە ياسا نوێيەكەدا ئەوەش هاتوە كە ناوبژيوان دەتوانێت كارتى سور بە ياريزان بدات لە پێش دەستپێكى يارى بێت يان دواى كۆتايى هاتنى يارى بێت, تەنانەت ئەگەر لە نێو ژوورى خۆگرين بێت يان لەكاتى ئەنجامدانى (ئەحماء) بێت.

هەروەها ئەوەش نوێكراوەتەوە كە دەتوانرێت ئەو ياريزانەى كە دووچارى پێكان بوە لە نێو ياريگاى چارەسەرى بۆ بكرێت و نەبرێتە دەرەوەى ياريگا, ئەەش لە كاتێكدا ئەگەر پێكانەكە قورسبوو وە پێويستى بە فرياگوزارى هەبوو.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*