Home / جيهان / باوزا ميسى گەڕاندەوە

باوزا ميسى گەڕاندەوە

ليۆنيل ميسى هێرشبەرى هەڵبژاردەى ئەرجەنتين بڕيارى گەڕانەوەى بۆ ڕيزەكانى هەڵبژاردەى وڵاتەكەيدا پاش ئەو كۆبونەوەى كەلەنێوان ئەو و باوزاى ڕاهێنەرى نوێى هەڵبژاردەى ئەرجەنتين ئەنجامدرا .
پاش شكستى هەڵبژاردەى تانگۆ لەيارى كۆتايى كوبا ئەمريكاى سەدە ئەستێرە ئەرجەنتينيەكە بڕيارى وازهێنانى يەكجارەكى لە ياراى نێو دەوڵەتى ڕاگەياند،كەئەمەش باوزاى ڕاهێنەرى ناچار كرد گەشتێك بۆ بەرشەلۆنە ئەنجامدا بۆ ڕازى كردنى ميسى بۆ گەڕانەوە بۆ ڕيزەكانى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى كە ناوبراو پاش گرتنە دەستى مەشقى هەڵبژاردەى تانگۆ ڕايگەياند يەكەم پلانى دووبارە گەڕانەوەى ليۆيە.
باوزاى ڕاهێنەرى نوێى ئەرجەنتين پاش كۆبونەوەى ڕۆژى پێنج شەمەى لەگەڵ ليۆ ئەمڕۆ گەڕايەوە بۆ بوينس ئايرس و ڕايگەياند كە ميسى ئارەزويەكى زۆرى هەيە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕيزەكانى هەڵبژاردەى نيشتمانى.
باوزا لە لێدوانێكيدا بۆ دەزگاكانى ڕاگەياند وتى ” پێش ڕاگەياندنى ليستى ياريزانەكانى بۆ ياريەكانى بەرامبەر هەڵبژاردەكانى فەنزیۆلاو  پاراگوای لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا بەتەلەفۆن لەگەڵ ليۆ قسەدەكەم و گومان دەكەم ئارەزووى هەبێ جارێكى تر درێسى هەڵبژاردەكەمان بپۆشێ بەڵام ئێمە چاوەڕوانى ئەوين”
لەكۆتاى قسەكانيشيدا ڕاهێنەرە نوێكەى ئەرجەنتين وتى ” گۆڕانكارى گەورە لە پێكهاتەكەدا دەكەم و لە ئێستاشدا لە ڕاوێژدام بۆ بانگهێشتكردنى چەن ياريزانێك بۆ پێكهاتەى هەڵبژاردەكە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى نمونەيى هەفتەى يەكەمى لاليگا بڵاوكرايەوە..

وەرزێكى نوێى خولى لاليگاى ئسپانى دەستى پێكرد و ياريەكانى هەفتەى يەكەمى كۆتايى هات, هەريەكە لە ...