Home / جيهان / پاريسيەكان وەرزى نوێيان بەبردنەوە دەست پێ كرد

پاريسيەكان وەرزى نوێيان بەبردنەوە دەست پێ كرد

شەوى ڕابردوو وەرزى نوێى خولى فەرەنسى كە بە ليگا وەن ناسراوە بەيارى نێوان پاريس سانجێرمانى پاڵەوانى وەرزى ڕابردوو و يانەى باستيا دەسى پێ كرد كە تيايدا يانە پاريسيەكە بە گۆڵێكى بێ وەڵام بردنەوەى تۆمار كرد.

پاريس سانجێرمان بەسەركردايەتى ئۆناى ئيمرى ڕاهێنەرى نوێى يانەكە توانى لە دەرەوەى ياريگاى خۆى يەكەم يارى خۆى لەم وەرزەدا بەبردنەوە دەست پێ بكات هەرچەنە تايمى يەكەم پاريسيەكان چەن جارێك نزيك بوون لە تۆمار كردنى گۆڵ بەڵام بەهێزى هێڵى بەرگرى يانەى خاوەن ياريگا ڕێگر بوون لە تۆماركردنى گۆڵ.
تايمى دووەم گۆڵ تۆمار كردن كەوتە خولەكەكانى كۆتايوە ئەوكاتەى ئيمرى ڕاهێنەر ڕۆدريگێز خيسى ياريزانى نوێى بەشدارى پێ كردوو توانى لە خولەكى ٧٤دا پاسێكى جوان بۆ لاڤين كورزاوە دروست بكات و يانەكەى بەگۆڵێك پێش بخات،ياريەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە بەكۆتا هات و پاڵەوانى وەرزى ڕابردوو يەكەم سێ خاڵى بەدەست هێنا.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بێژەرى گرنگترين ياريەكانى ئەم هەفتەيە..

خشتەو كاتى گرنگترين ياريەكانى ئەم هەفتەيە لەگەڵ بێژەرى سەرجەم ياريەكان. شەمە ١٩ى ئابى ٢٠١٧ سوانزى ...