Home / كوردستان / يەكێتى تۆپى پێى كوردستان كاتى دەست پێ كردنى خولى نايابى كوردستانى ديارى كرد
13892004_668271479991736_6017065463626454799_n

يەكێتى تۆپى پێى كوردستان كاتى دەست پێ كردنى خولى نايابى كوردستانى ديارى كرد

ئەمڕۆ شەمە يەكێتى تۆپى پێى كوردستان لەبارەگاى خۆى لەشارى هەولێر بەئامادە بوونى سەرۆكى يەكێتيەيەكەو سەرجەم ئەندامانى كۆبونەوەى  ئاسايى خۆى ئەنجامداو لە كۆبونەوەكەدا كاتى دەست پێ كردنى وەرزى نوێى خولى نايابى كوردستان ديارى كرا.

لەسەرەتاى كۆبونەوەكەدا سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان دەست لە كاركێشانەوەى خۆى پێشكەش بە ئەندامانى يەكێتيەكە كرد بەڵام بە كۆى دەنگى سەرجەم ئەندامەكان دەست لە كاركێشانەوەكەى ڕەتكرايەوە،پاشان هەر لەكۆبونەوەكەدا ڕۆژى (٢٠/ ١٠ / ٢٠١٦) ديارى كرا وەكو يەكەم ڕۆژى دەست پێ كردنى وەرزى نوێى خولى نايابى كوردستان.

سەبارەت بە خولى پلە دووەكانيش يەكێـتى تۆپى پێى كوردستان ڕۆژى شەمەى داهاتووى دەست نيشان كرد بۆ كوبونەوە لەگەڵ نوێنەرى سەرجەم يانە پلە دووەكان و ديارى كردنى كات دەست پێ كردنى خولى يانە پلە دووەكانى كوردستان.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*