Home / جيهان / خانمە پيرەكە ئەستێرەيەكى مێرەنگى دەوێت..!!
جەيمس رۆدريگز

خانمە پيرەكە ئەستێرەيەكى مێرەنگى دەوێت..!!

راپۆرتە هەواليەكان ئەمرۆ شەمە ئاشكرايانكرد كە يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى و پاڵەوانى وەرزى رابردووى كالچيۆ بەدواى رێگايەك دەگەرێت بۆ دەستەبەركردنى ئەو برە پارەيەى كە رياڵ داواى دەكات بۆ دەستەبردابوون لە جەيمس رۆدريگزى كۆلۆمبى و ئەستێرەى يانەكە.

 

پێگەى كالچيۆ مێركاتۆ ئاماژەى بەوە كردوە كە يوڤانتۆس ئامادەيە لەگەڵ رياڵ مەدريد بكەوێتە گفتوگۆ سەبارەت بە گواستنەوەى جەيمس رۆدريگز بۆ ريزى يانەكە بۆ هاوكاريكردنى گۆنزالۆ هيگواينى لە هێلى هێرشبردن.

رۆژنامەى ئاسى ئسپانى_يش بلاويكردەوە كە رياڵ مەدريد بۆ يەكەمجارە بير لە دەستبەرداربوون لە جەيمس رۆدريگز دەكاتەوە, ئەمەش دواى ئەوە دێت كە ئەستێرە كۆلۆمبيەكە تەنها ٣٩.٨% خولەكەكانى ياريكردن لەگەڵ رياڵ مەدريد بەشدارى ياريەكانى كردوە هەروەها لە يارى كۆتايى سوپەرى ئەوروپى سەرەراى نەبوونى چەندين ئەستێرە بەلام زيدان پشتى پێ نەبەست هەروەها لە كاتى راهێنەرايەتى رافائێل بينيتيز بەهەمان شێوە كەمترين بەشدارى پێدەكرا.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*