Home / جيهان / يارى ئەستێرەكانى تۆپى پێ ميسى و رۆناڵدۆ لەيەك پێكهاتە كۆ دەكاتەوە..

يارى ئەستێرەكانى تۆپى پێ ميسى و رۆناڵدۆ لەيەك پێكهاتە كۆ دەكاتەوە..

بەراوردكردن لە نێوان رۆناڵدۆ و ميسى ناوەستێت, جەنگى راگەياندن و تۆپى پێ ماوەى هەشت ساڵە لە نێوان ئەم دوو ئەستێرەيەدا بەرپا بوە و تا ئێستاش بەردەوامە, ئەمەش دواى ئەوەى لەماوەى ئەم ساڵانەى تێپەريوە باشترين ئاستيان پێشكەش كردوە و تاموچێژيان بە وەرزش بەخشيوە كە لە مێژووى تۆپى پێدا وێنەى نەبوە.

 

بەردەوام عاشقانى تۆپى پێ و هاندەرانى ئەم دوو ئەستێرەيە ئارەزوو دەكەن پێكەوە لە نێو ياريگا لە يەك يانە بيان بينن, بەڵام وا راهاتووين بەردەوام لە كلاسيكۆ ئەم دوو ئەستێرەيە ببين هەندێكجاريش لە نێوان پرتوگال و ئەرجەنتين, بەڵام پێدەچێت ئێستا خەونى عاشقانى تۆپى پێ نزيك بوويێتەوە.

 

رۆژنامەى (بليچەر ريپۆرت) بلاوى كردەوە كە پێشنيارێكى مێژوويى كردوە و عاشقانى تۆپى پێ تامەزرۆى دەبن, كە ئەويش ئەنجامدانى ياريەكە لە نێوان ئەستێرەكانى تۆپى پێى ئسپانى و تۆپى پێى ئنگليزى, كە ئەمەش دوو ئەستێرەكەى بارشەلۆنە و رياڵ مەريد لەيەك پێكهاتەدا كۆدەكاتەوە.

رۆژنامەكە داواى كردوە كە يارى (درعى خێرخوازى) هەڵبوەشێنرێتەوە كە هەموو ساڵێك ئەنجام دەدرێت, داواى كردوە بگۆردرێت بۆ يارى نێوان ئەستێرەكانى پريمەرليگ و لاليگا وە ناو بنرێت يارى هەموو ئەستێرەكان.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*