Home / ئسپانيا / لويس ئينريكى لەسەر گەڕانەوەى ميسى بۆ ئەرجەنتين چى دەڵێت؟

لويس ئينريكى لەسەر گەڕانەوەى ميسى بۆ ئەرجەنتين چى دەڵێت؟

ليۆ ميسى ئەرجەنتينى و ياريزانەى يانەى بەرشەلۆنەى ئيسپانى لە پاش لە دەسدانى كوبا ئەمريكاى سەدە بەيەكجارى بڕيارى وازهێنانى لە يارى نێودەوڵەتى ڕاگەياند كەئەمەش كاردانەوەى زۆر بە دواى خۆيدا هێنا لەلايەن هەوادارانى ئەو ياريزانەو تا كار گەيشتە ئەوەى سەرۆكى ئەرجەنتين داوا لە ليۆ بكات بگەڕێتەوە ڕيزى هەڵبژاردەكەى شەوى ڕابردووش هێرشبەرە ئەرجەنتينيەكە بڕياريدا جارێكى تر بگەڕێتەوەو درێسى هەڵبژاردەكەى بپۆشێ وەكو چۆن وازهێنانەكەى ليۆ كاردانەوەكەى هەبوو گەڕانەوەكەشى هيچى كەمتر نەبوو لە وازهێنانەكەى ئەوەتا لە لێدوانێكيدا ئەمڕۆ لويس ئينريكى ڕاهێنەرى يانەى بەرشەلۆنە دڵخۆشى خۆى ڕاگەياند بە گەڕانەوەكەى ميسى و وتى”دڵخۆشم زۆر بەگەڕانەوەى ميسى بۆ ڕيزەكانى هەڵبژاردەى ئەرجەنتين چونكە كە تەماشاى ياريەكانى ليۆ دەكەى بەڕاستى شتێكى سەرنج ڕاكێش پێش كەش دەكات هەم لەيانەكەى و هەم بۆ هەڵبژاردەى وڵاتەكەشى”

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*