يانەى مانچستەر سيتى بە سەركردايەتى راهێنەرى ئسپانى پيپ گوارديۆلا يەكەم سەركەوتنى لە يەكەم هەفتەى پريمەرليگ بەدەستهێنا ئەويش دواى ئەوەى كە توانى لە يانەى سەندەرلاند بباتەوە بە ئەنجامى دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

گواريۆلا دواى يەكەم سەركەوتنى بۆ دەزگاكانى راگەياندن وتى: ئێستا بۆم دەركەوت كە خولى نايابى ئنگليزى چەند قورسە”.

وتيشى: “ياريكردن قورسە بەرامبەر بە يانەيەك كە بە شێوەى بەرگرى يارى بكات, بەڵام ئێمەش هەلى باشمان بۆ هەڵكەوت دەمانتوانى گۆڵى زياتر بكەين, بەڵام ياريزانەكان پێويستيان بە كاتە بۆ ئەوەى لەسەر پلانەكانم رابێت, پێويستە ئەوە بە خێرايى بكەين.

پێدەچێت پيپ گوارديۆلا بە ئەنجامدانى يەكەم يارى لە خولى ئنگليزى دووچارى شۆك هاتبێت بەتايبەتى بەو ئاستە بەرزەى كە سەندەرلاند بەرامبەر بە مانچستەر سيتى ئەنجاميدا.

 

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: