Home / تێنس / تێنس..دل پترۆى ئەرجەنتينى لەسەر حسابى نادال گەيشتە يارى كۆتايى ريۆ ٢٠١٦
دل پۆترۆ

تێنس..دل پترۆى ئەرجەنتينى لەسەر حسابى نادال گەيشتە يارى كۆتايى ريۆ ٢٠١٦

بۆ يەكەمجار ياريزانێكى تێنس بەرەگەز ئەرجەنتينى توانى خۆى بگەيەنێتە يارى كۆتايى تێنس لە ئۆڵۆمپيا.

خوان مارتين ديل پۆترۆ ئێوارەى رۆژى شەمە لەيارى نيوەى كۆتايى تێنس لەسەر ئاستى تاكەكەسى پياوان لە ياريەكانى ئۆڵۆمپيادى ريۆ ٢٠١٦ توانى لە رافائێل نادالى ئسپانى بباتەوە و خۆى بگەيەنێتە يارى كۆتايى.

رافائێل نادال خاوەن ريزبەندى سێيەمى جيهانيە و دواى ئەوەى كە بە ئەنجامى دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەيەك (٦-٧ و ٧-٥ و ٦-٤) بەدل پۆترۆى ئەرجەنتينى دووچارى شكست بوويەوە ماڵئاوايى لە ئۆڵۆمپياد كرد.

چاوەرێى دەكرێت كە لە يارى كۆتايى دلپۆترۆ رووبەرووى ئەندى مۆراى بريتانى و خاوەن ريزبەندى دووەمى جيهانى ببێتەوە دواى ئەوەى توانى لە كى نيشيكۆرى يابانى و خاوەن ريزبەندى حەوتەمى جيهانى بردەوە بە ئەنجامى دوو كۆمەڵەى بێبەرامبەر (٦-١ و ٦-٤).

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*