Home / ئسپانيا / ڤيديۆ/ بارشەلۆنە بە دوو گۆلى سوارێز و مونير يارى چوونى لە ئشبيليە بردەوە
14040012_986438714792951_4549906693367233814_n

ڤيديۆ/ بارشەلۆنە بە دوو گۆلى سوارێز و مونير يارى چوونى لە ئشبيليە بردەوە

شەوى رابردوو لە يارى چوونى جامى سوپەرى ئسپانى يانەى باشەلۆنە لە دەرەوەى ياريگا و هاندەرانى خۆى توانى لە يانەى ئشبيليە بباتەوە بە ئەنجامى دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

 

لە ياريەكەدا و لە گێمى يەكەم هەردوو يانە نەيانتوانى گۆڵ تۆمار بكەن و بە بێ گۆڵ كۆتايى هات, بەڵام گێمى دووەم بارشەلۆنە بە بەهێزترەوە دەركەوت و هەريەكە لە لويس سوارێز و مونير حەدادى توانيان لە خولەكەكانى ٥٥ و ٨١ گۆلى يەكەم و دووەم تۆمار بكەن و ياريەكەش بەو دوو گۆڵە كۆتايى هات.

ئەم بردنەوەيە يەكەم بردنەوەى بارشەلۆنەيە لە نێو ياريگاى رامۆن سانچێز بيزخوان لەو كاتەوەى كە لە مانگى دووى ساڵى ٢٠١٤ لە لە خولى ئسپانى بە ئەنجامى ٤-١ براوە بوو.

يارى گەرانەوەى جامى سوپەرى ئسپانى هەفتەى داهاتوو لە نێو كامپ نۆ ئەنجام دەدرێت, لە ئێستادا بارشەلۆنە هەنگاوێك لە نازناوەكە نزيك بوەتەوە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*