Home / ئسپانيا / ئەو ژمارە و ئامارانەى بارشەلۆنە دواى بردنەوەى لە ئشبيليە تۆماريكرد..
بارشەلۆنە و سوارزێ

ئەو ژمارە و ئامارانەى بارشەلۆنە دواى بردنەوەى لە ئشبيليە تۆماريكرد..

شەوى رابردوو لە يارى چوونى جامى سوپەرى ئسپانى يانەى بارشەلۆنە لە دەرەوەى هاندەران و ياريگاى خۆى توانى بە دوو گۆڵى خاوێن لە يانەى ئشبيليە بباتەوە.

لەم ياريەكەدا كە بارشەلۆنە توانى لە ئشبيليە بباتەوە چەندين ئامار و ژمارەى نوێ و سەرنج راكێش نوسرانەوە لەوانە:

 

١- بارشەلۆنە حەوت جامى سوپەرى بردوەتەوە لە كۆى ١٠ جام لەهەمووى بارشەلۆنە دەستپێشخەرى كردوە و گۆڵى تۆماركردوە.

٢- هەشت يانە لە پێش بارشەلۆنە توانيويانە بردنەوە لە دەرەوەى ياريگاى خۆيان تۆمار بكەن لە جامى سوپەرى ئسپانى, حەوتيان توانيويانە جامەكە بەرز بكەنەوە و يەكێكيان شكستى هێناوە كە ئەويش ڤالانسيايە لە ٢٠٠٤.

٣- ميسى تاكە ياريزانە لە ليگا لە ساڵى ٢٠١٦ زۆرترين گۆڵ دروست بكات ئەويش ١٩ ئەسيستە.

٤- ميسى دووەم ياريزانە كە خاوەنى زۆرترين ئەسيستە كە (٢دوو ئەسيستە) لە سوپەرى ئسپانى لە دواى لويس فيگۆى پرتوگاليەوە دێت كە خاوەنى (٦شەش ئەسيستە).

٥- ميسى توانى رێژەى بەشداريكردنى لە جامى سوپەرى ئسپانى يەكسان بكاتەوە بە چاڤى هێرناندز و پيپ گوارديۆلا كە ١٦ جار بەشداريان كردوە.

٦- سوارێز بە تۆماركردنى گۆڵێك بەرامبەر ئشبيليە لە جامى سوپەرى ئسپانى بەمەش ياريزانە ئۆرۆگواييەكە توانى لە سەرجەم ئەو خول و پاڵەوانێتيانە گۆڵ تۆمار بكات كە بارشەلۆنە تێيدا بەشدارى كردوە.

 

٧- سوارێز گۆلى ٣٥ هەمى خۆى لە ٢٠١٦ تۆماركرد لەگەڵ زلاتان ئيبراهيم ئۆڤيچ تاكە ياريزانن كە زۆرترين گۆليان هەبێت لەم ساڵدا.

٨- ئنێستا دووەم ياريزانە لەگەل بارشەلۆنە زۆرترين يارى ئەنجامدابێت بە ئەنجامدانى ٥٩٤ يارى فەرمى وە لە دواى جاڤى هێرناندزەوە دێت كە ٧٦٧ يارى ئەنجامداوە بۆ بارشەلۆنە.

٩- لە كۆى ٥٩٤ يارى ئەمە دووەم ياريە كە ئنێستا بەناچارى و بەهۆى پێكانەوە دێتە دەرەوەى ياريگا.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*