لاگازێتى ئارسيناڵى بێ هيوا كرد

ئەليكسەندەر لاگازێتى هێرشبەرى يانەى ليۆنى فەرەنسى لە نێو ديارترين ئەو ياريزانانە بوو كە يانەى ئارسيناڵ چاوى لەسەر بوو لە كاتى گواستنەوەى هاوينەدا بۆندى لەگەڵ مۆر بكات بەڵام ئەمڕۆ ناوبراو يانە ئينگليزيەكەى بێ هيوا كرد و ڕايگەياند لە ئێستادا بير لە جێهێشتنى خولى فەرەنسى ناكەمەوە،لاگازێتى لە پاش ئەو هاتريكەى كە لە هەفتەى يەكەمى ليگاوەندا بەرامبەر يانەى نانس  تۆمارى كرد لە وەڵامى پرسيارى ڕۆژنامەنوساندا وتى ” لە ئێستادا من زۆر دڵخۆشم لە خولى فەرەنسى دەمەوێـت لە گەڵ يانەكەم  ١٠٠ گۆڵ لەو خولەدا تۆمار بكەم و لەئێستادا بير لە ڕۆيشتن ناكەمەوە  ”

ئەليكسەندەر لاگازێتى لەم وەرزەدا لە لايەن هەردوو يانەى وێستهام و ئارسيناڵى ئينگليزيەوە بايەخێكى زۆرى پێدراو دەيانويست بۆندى لە گەڵ مۆربكەن بەتايبەت يانەى گانەگەرز بۆبەهێزكردنى هێڵى پێشەوەى دەيويست بيهێنێتە ڕيزەكانيەوە.

 

 

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *