Home / ئنگليز / پيرلۆ بەهۆى پۆگباوە گاڵتە بە مانچستەر يونايتد دەكات
821418-large

پيرلۆ بەهۆى پۆگباوە گاڵتە بە مانچستەر يونايتد دەكات

ئەندريا پيرلۆى ئەفسانەيى پێشوى هەڵبژاردەى ئيتاليا و يانەى يوڤانتوس گاڵتە بە يانەى مانچستەر يونايتدى ئينگليزى دەكات بەوەى كە بۆنديان لەگەڵ پۆل پۆگباى فەرەنسى مۆكردووە و لە يانەى يوڤانتوسيان كڕيوە بە ١٠٥ مليۆن يۆرۆ سەرەڕاى ئەوەى كە ناوبراو لە وەرزى ٢٠١٢دا بەبێ بەرامبەر لە يانەى مانچستەر يونايتدەوە ڕووى لە يانەى يوڤانتوس كرد.

پيرلۆ كە پێكەوە لەگەڵ پۆگبا لەيانەى يوڤانتوس ياريان كردووە لە لێدوانێكيدا وتى ” لەيەكەم مەشقى پۆگبا لەگەڵ يانەى يوڤانتوس گاڵتەم بە مانچستەر كرد، بەتايبەت لە پاش ئەوەى يانە ئينگليزيەكە بەخۆڕاى دەست بەردارى بۆگبا بوو بۆ يانەى يوڤانتوس”

پيرلۆ بەردەوام بوو وتى ” من هەميشە بير لەكاتى يەكەم مەشقى پۆگبا دەكەمەوە لەگەڵ ئێمە، هەرچەندە ئەو مناڵ بوو بەڵام پێشبينى ئەوەم دەكرد كە ببێت بەياريزانێكى زۆر باش ئەمەشم لەپاش كۆتاى هاتنى مەشقەكە بە بوفۆنى گۆڵپارێز وت”

سەبارەت بە گەڕانەوەى پۆگبا بۆ يانەى شەيتانە سورەكان پيرلۆ ڕايگەياند ” ڕۆيشتنى ئەو بۆ يوڤانتوس باشترين كار بوو چونكە ئەو بۆندى بەخۆڕاى لەگەڵى مۆركرد بەڵام بە ١٠٥ مليۆن يۆرۆ فرۆشتى كەئەمەش باشترين مامەڵە بووە بۆيانە ئيتاليەكە”
سەبارەت بەو نرخەى كە يانە ئينگليزيەكە لەكڕينى ئەستێرە فەرنسيەكەدا خەرجى كردووە ئەستێرەكەى پێشوى هەڵبژاردەى ئيتاليا وتى “پێم وايە پۆگبا شايەنى ئەو بڕە پارەيە بوو چونكە ئەو لە توانايدا هەيە ببێت بەباشرين ياريزانى هێڵى ناوەڕاست لەچەند ساڵى ئايندەدا كەئەمەش چاوەڕوانكراوە”

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*