Home / ئسپانيا / ڕۆژنامەى ماركا كاتى گەڕانەوەى ڕۆناڵدۆ بۆ ياريگاكان ئاشكرا دەكات
09

ڕۆژنامەى ماركا كاتى گەڕانەوەى ڕۆناڵدۆ بۆ ياريگاكان ئاشكرا دەكات

لەهەواڵێكيدا كە ئەمڕۆ دووشەمە بڵاوى كردەتۆ ڕۆژنامەى ماركاى ئيسپانى كاتى گەڕانەوەى كريستيانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالى و ئەستێرەى يانەى ڕياڵ مەدريد بۆ ياريگاكان و بەشدارى كردن لە وەرزى نوێى لاليگا ئاشكرا كردووە.

ڕۆژنامەى ماركاى نزيك لەيانە مەلەكيەكە نوسيويەتى ڕۆناڵدۆ بەردەوامە لەمەشق و ڕاهێنان بەتەنيا ، لە پێناو گەڕانەوەى بەشێوەيەكى خێراو بەشدارى كردن لەگەڵ يانەكەى لە وەرزى نوێى لاليگادا.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشى ئاشكرا كردووە چاوەڕوان دەكرێت ڕۆناڵدۆ بگەڕێتەوە بۆ بەشدارى كردن لەگەڵ يانەكەى لە هەفتەى دووەمى لاليگا بەرامبەر يانەى سەڵتا فيگۆ كە بڕيارە ڕۆژى ٢٧ى ئەم مانگە ڕووبەڕوى يەك ببنەوە.

ڕۆناڵدۆى پرتوگالى و ئەستێرەى ڕياڵ مەدريد لە يارى كۆتاى يۆرۆى ٢٠١٦ى فەرەنسا توشى پێكانێكى قورس هاتو بۆ ماوەيەكى زۆر لە ياريگاكان دووركەوتەوەو بەمەش نەيتوانى بەشدارى ئامادەكاريەكانى يانەكەى بۆ وەرزى نوێ بكات.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*