Home / ئيتاليا / يوڤانتۆس شوێنگرەوەى پۆڵ پۆگباى دياريكرد..

يوڤانتۆس شوێنگرەوەى پۆڵ پۆگباى دياريكرد..

بەيانى ئەمرۆ دووشەمە رۆژنامەكانى ئيتاليا بلاويان كردەوە كە يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى گرنگى بە ياريزانێكى هێڵى ناوەراستى يانەى ئەنتەرميلانى ركابەرى دەدات و دەيەوێت جێگاكەى پۆگباى بۆ پر بكاتەوە.

during the Serie A match between FC Internazionale Milano and US Sassuolo Calcio at Stadio Giuseppe Meazza on January 10, 2016 in Milan, Italy.

رۆژنامەكان ئاماژەيان بۆ ئەوە كردوە كە ياريزانى كرواتى مارسێلۆ برۆزۆڤيچ لەلايەن يوڤاوە دياريكراوە بۆ ئەوەى بيگوازنەوە ريزەكانيان, يانەى ئەنتەرميلان ئامادەيە ئەو ياريزانە بفرۆشێت بە هەريانەيەك جگە لە يانەى يوڤانتۆس, ئەمە لە كاتێكدايە برۆزۆفيچ لە هێلى ناوەراستى يانەى ئەنتەرميلان هيچ گرنگيەكى پێنادرێت هەربۆيە ئامادەيە بيفرۆشێت.

يانەى خانمە پيرەكە دەيەوێت بە هەرشێوەيەك بووبێت ئەو ياريزانەى دەستبكەوێت و جێگاكەى پۆگباى پێ پربكاتەوە بەڵام يانەى ئەنتەر نايانەوێت ئەو ياريزانە راستەوخۆ بفرۆش بە ركابەرەكەيان.

لەلايەكى ترەوە رۆژنامەكان باس لەوە دەكەن كە يوڤانتۆس لەگەڵ بەرێوەبەرى كارەكانى برۆزۆڤيچ كۆبوەتەوە و برۆزۆڤيچ دەيەوێت واز لە يانەى ئەنتەرميلان بهێنێت, بەڵام ئەوەى ماوەتەوە و گرنگە رازيكردنى كارگێرى يانەى ميلانۆيە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*