Home / ئەڵمانيا / پۆدۆلسكى وازهێنانى لە مانشافت بەفەرمى راگەياند..

پۆدۆلسكى وازهێنانى لە مانشافت بەفەرمى راگەياند..

ياريزانى بەرەگەز ئەڵمانى لوكاس پۆدۆلسكى ئەمرۆ دووشەمە لە رێگاى ئەكاونتى خۆى لە تۆرى كۆمەڵايەتى ئنستاگرام بلاوى كردەوە كە واز لە يارى كردن بۆ هەڵبژاردەى وڵاتەكەى دەهێنێت, كە توانى لەگەڵيدا مۆنديالى ٢٠١٤ بەرز بكاتەوە.

 

هێرشبەرە ئەڵمانيەكە رايگەياند” بە يواكيم لۆفى راهێنەرم وتوە كە من لەم ساتەوە بۆ هەڵبژاردەى ئەڵمانيا يارى ناكەم”.

پۆدۆلسكى تەمەن ٣١ ساڵ رونيكردەوە, دەيەوێت چێژ لە كات وەربگرێت بۆ ئەنجامدانى ئيشى تر, بەتايبەتى بەسەر بردنى كات لەگەڵ خێزانەكەى, وتيشى “بەو هيوايەى ئێوە دڵگران نەبن بەوەى ئەگەر كاتێكى زۆرتر لەگەڵيان بم لە داهاتوودا چونكە ئەوە دڵخۆشم دەكات”.

هەروەها باسى لەوەشكردوە كە: “گەيشتن بەم بريارە زۆر قورس بوو, لە ناخەوە مانشافت بۆ من هەموو شتێك بوو كە هەرواش دەمێنێتەوە, سوپاسى هاندەران دەكەم ١٢٩ يارى زۆر گەورە بوو, ئەوەش شانازيەكى ناوازەيە بۆمن.

جێگاى بير هێنانەوەيە كە پۆدۆلسكى لە مانگى شەشى ساڵى ٢٠٠٤ لە ژێر سەرپەرشتى رۆدى ڤۆلەر بەرامبەر بە هەنگاريا يەكەم يارى خۆى بۆ ئەڵمانيا ئەنجامدا, لەو ماوەيەش تا ئێستا پۆدۆلسكى چوار يۆرۆ و سێ مۆنديال لەگەڵ ئەڵمانيا بوە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*