Home / ئسپانيا / بەپەلە.. بارشەلۆنە ماوەى دووركەوتنەوەى ئنێستاو ماتيۆى بەفەرمى راگەياند..
ئنێستا

بەپەلە.. بارشەلۆنە ماوەى دووركەوتنەوەى ئنێستاو ماتيۆى بەفەرمى راگەياند..

ئەمرۆ دووشەمە يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى ماوەى دوركەوتنەوەى ئەندرێس ئنێستا و جێريمى ماتيۆى ئاشكرا كرد ئەويش دواى ئەوەى شەوى رابردوو لە يارى چوونى سوپەرى ئسپانى بەرامبەر ئشبيليە دووچارى پێكان هاتن.

بەرە بەيانى ئەمرۆ دووشەمە هەردو ياريزان ئنێستا و ماتيۆ پشكنينێكى پزيشكى ورديان بۆ ئەنجامدرا دڵنيايى درا لەوەى كە ئنێستا پێكانەكەى لە ساتى ئەژنۆى راستيەتى, ئەمەش ئەو ياريزانە دوور دەخاتەوە لە ياريگاكان بۆ ماوەى دوو هەفتە, لە هەمانكاتدا دەركەوت كە پێكانەكەى ماتيۆ لە ئاستى ماسولكەكانى رانيدايە و بۆ ماوەى سێ هەفتە لە ياريگاكان دوور دەكەوێتە.

لە ياريەكەى شەوى رابردوو بەرامبەر ئشبيليە لە جامى سوپەرى ئسپانى ماتيۆ لە خولەكى ٢٧ ياريگاى بەجێهێشت و لە جێگاكەيدا لوكاس دينى هاتە نێو ياريگا, هەروەها لە خولەكى ٣٤ ئنێستاش بەهۆى پێكانەوە ياريگاى بەجێهێشت و لە جێگاكەيدا دينيس سوارێز هاتە ناو ياريگا, پێكانەى ئەم دوو ياريزانە كاريگەرى ئەوتۆى لەسەر ئاستى بارشەلۆنە نەبوو ئەوە بوو توانيان ياريەكە بە ئەنجامى دوو گۆڵى بێبەرامبەر ببەنەوە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*