Home / جيهان / وێنە/ گروپی میدیای بینراوی گەرمیان لە ڕۆژنامەنوسانی شاری كرماشان دەبنەوە

وێنە/ گروپی میدیای بینراوی گەرمیان لە ڕۆژنامەنوسانی شاری كرماشان دەبنەوە

بەمەبەستی ئەنجامدانی یاریەكی دۆستانەو پتەوكردن و گەشەپێدانی پەیوەندی ڕۆشنبیری كۆمەڵایەتی دوولایەنە گروپی میدیای بینراوی گەرمیان كە تەنها پێك دێت لەپەیامنێران و وێنەگرانی سەرجەم كەناڵە ئاسمانیەكانى هەرێم دەچنە شاری كرماشان لەوێش یاریەكی دۆستانە ئەنجام دەدەن لەگەڵ ڕۆژنامەنوسانی شاری كرماشان.

گەرميانيەكان توانيان یاریەكە ببەنەوە بەئەنجامی هەشت گۆڵ بەرامبەر بەسێ‌ گۆڵ شایەنی ئاماژە پێدانە ئەمە یەكەم جارە گروپێك لە ڕۆژنامەنوسانى كەناڵە ئاسمانيەكان لەگەرمیانەوە بۆیاریەكی دۆستانەو پتەوكردن و گەشەپێدانی پەیوەندی ڕۆشنبیری كۆمەڵایەتی دوولایەنە بچنە شاری كرماشان كە بڕیارە لە داهاتوودا هەمەهەنگی زیاتر لەنێوان ڕۆژنامەنوسانی كرماشان و رۆژنامەنووسانى كەناڵە ئاسمانيەكانى سنورى گەرمیان بكرێت.

لەشاری كرماشانیش سەرەڕای ئەوەی چاویان بەچەندین كەسایەتی ڕۆژنامەنوسى شارەكە كەوت سەردانی چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندنیان كرد لەوانە جام كوردی كە ڕۆژنامەیەكی كوردیەو هەفتانە دەردەچێت لەویش پێشوازیەكی گەرم لە ڕۆژنامەنوسانی گروپی میدیای بینراوی گەرمیان كرا.

شایەنی ئاماژەپێدانە نزیكەی ساڵێكە گروپی میدیای بینراوی گەرمیان دامەزراوە ئامانجیان داكۆكيكردنە لە بەر ژوەندیە گشتتیەكانی سەرجەم چینە جیاوازەكان .

وێنەكان:

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*