Home / ئنگليز / گوارديۆلا ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى ستيزنى بۆ ياريەكەى سبەى ئاشكرا كرد..

گوارديۆلا ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى ستيزنى بۆ ياريەكەى سبەى ئاشكرا كرد..

پيپ گوارديۆلاى ئسپانى و راهێنەرى يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى جارێكى تر ياريزانى ئيڤوارى (يايا تۆرێ)ى لە پێكهاتەى سەرەكى مانچستەر دورخستەوە ئەويش دواى ئەوەى لە يەكەم يارى ستيزن لە پريمەرليگ بەرامبەر بە سەندەرلاند كە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك براوە بوون يايا تۆرێى دورخستبوەوە.

بريار وايە سبەى سێشەمە مانچستەر سيتى لە يارى چونى پاڵاوتنەكانى (چامپيۆنزليگ) لە وڵاتى رۆمانيا رووبەرووى يانەى ستيوا بوخارست ببێتەوە.

گوارديۆلا بۆ ئەو ياريە برياريدا بە دورخستنەوەى يايا تۆرێى تەمەن ٣٣ ساڵ, ئەم بريارەى پيپ گومانى نەهێشتەوە بۆ ئەوەى كە يايا ريزى يانەكە بەجێدەهێڵێت, بەڵام راهێنەرە ئسپانيەكە لە كۆنگرەى رۆژنامەوانى بە دەزگاكانى راگەياندنى وت: “يايا بە شێوەيەكى زۆرباش مەشق و راهێنانى ئەنجامداوە, بەلام دڵنيا نيم لەوەى بەشدارى پێدەكەم يان نا, پێم وايە مانەوەى لە مانچستەر زۆر باشترە”.

گوارديۆلا وتيشى: “دوو ياريزانى لاو لەگەڵماندا سەفەريان كردوە زۆرباشە كە بۆ ئەم ياريە ئەم دوو لاوە لەگەلمان بێت.

لەگەڵ يانەكەدا بەرگريكارى ئەرجەنتينى نيكۆلاس ئۆتامێندى سەفەرى كردوە و ئەگەرى هەيە لە ياريەكەى سبەى بەشدارى بكات, ئەمەش لە كاتێكدايە كە هەريەكە لە كاپتنى يانەكە ڤيسينتى كۆمپانى و دوو ياريزانى نوێى يانەكە (ليورۆى سانى و ئەلكاى گۆندۆگان) بەهۆى ئەوەى لە پێكانەكانيان باش نەبوونەتەوە سەفەريان نەكردوە.

پيپ هەريەكە لە سەمير ناسرى و ويڵفريد بۆنى و ئياكيم مانگالا و ئەليكساندەر زينشينكۆى دورخستوەتەوە.

هەروەها چەندين ياريزانى ترى بانگهێشت كردوە كە سەفەريانكردوە بۆ رۆمانيا ئەوانيش گۆڵپارێزان (ويلى كابايرۆ و جۆهارت و ئانگۆس جان) و بەرگريكاران (باكارى سانيا و پابلۆ زابالێتا و ئۆتامێندى و جۆن ستۆنز و توسين ئادارابيۆ و ئەبيكساندەر كۆلارۆف و گايل كليچى و ئەنجيلينيۆ) لە ناوەراست (فابيان ديلف, فرناندۆ و فرناندينيۆ و كيڤين دى برۆين و سيلڤا و رەحيم ستێرلينگ), لە هێڵى هێرشبردنيشن هەريەكە لە (ئەگوێرۆ و نۆليتۆ و كليچى ئەهيناچۆ).

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*