Home / ئسپانيا / بارشەلۆنە بەبردنەوەى لە ئشبيليە نازناوى سوپەرى ئسپانى بەرزكردەوە
barcalona

بارشەلۆنە بەبردنەوەى لە ئشبيليە نازناوى سوپەرى ئسپانى بەرزكردەوە

شەوى رابردوو لە يارى گەرانەوەى سوپەرى ئسپانى يانەى بارشەلۆنە توانى بە سێ گۆلى خاوێن لە يانەى ئشبيليە بباتەوە لە نێو ياريگاى كامپ نۆ, ئەمەش لە كاتچكدايە كە لە يارى چوون بارشەلۆنە توانى بە دوو گۆلى بێبەرامبەر براوە بێت.

بارشەلۆنە بە بردنەوەى لە ئشبيليە بە ئەنجامى (٥-٠) توانى ژمارەيەكى پێوانەيى نوێ تۆمار بكات كە بردنەوەى ١٢ جامى سوپەرى ئسپانيە و هيچ يانەيەكى ترى ئسپانى بەو ژمارەيە نەگەشتوون.

لە يارى گەرانەوەدا لە نێو كامپ نۆ بە ئەسيستى ميسى ئەستێرە توركيەكە يەكەم گۆڵى بارشەلۆنەى تۆمار كرد ئەويش دواى تێپەربوونى تەنها ١٠ خولەك بەسەر تەمەنى ياريەكەدا و بەو ئەنجامەش گێمى يەكەم كۆتايى هات.

لە گێمى دووەم و دواى تەنها دوو خولەك جارێكى تر ئاردا تورانى توركى توانى گۆڵى دووەمى خۆى و يانەكەى بە شێوازێكى جوان تۆمار بكات, لە خولەكى ٥٦ ئەستێرە ئەرجەنتينيەكە ليۆنێل ميسى توانى گۆڵى يەكەمى خۆى و سێيەم و كۆتايى بارشەلۆنە تۆمار بكات, بەم شێوەيەش بارشەلۆنە توانى يارى گەرانەوە بە ئەنجامى سێ گۆڵى بێ وەلام بەرز بكاتەوە و ببێتە پاڵەوانى سوپەرى ئسپانى.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*