Home / ئسپانيا / ئەو سێ ياريزانەى لە پلانەكانى زيزيۆ هيچ جێگايەكيان نيە..
isco-james-asensio

ئەو سێ ياريزانەى لە پلانەكانى زيزيۆ هيچ جێگايەكيان نيە..

بەيانى ئەمرۆ پێنج شەمە رۆژنامەى ئاسى ئسپانى هەواڵێكى بۆ هەموو عاشقانى يانەى شاهانە لە جيهاندا بلاو كردەوە سەبارەت بەو كێشانەى رووبەرووى راهێنەرە فەرەنسيەكە دەبێتە پێش دەستپێكى وەرزێكى نوێى لاليگا.

رۆژنامەكە باسى لەوە كردوە كە چەند يارى دروستكەرێكى يانەى رياڵ مەدريد لە پلانەكانى زينەدين زيدانى فەرەنسيدا ئەمەش ئەو ياريزانانەى نيگەران كردوە كە ئەگەرى هەيە بگات بە برياردان لەسەر جێهێشتنى يانەكە.

 

رياڵ مەدريدى زيزۆ پلانى (٤-٣-٣) پەيرەو دەكات بە سيانەى هێرشبەرى (بى بى سى) بنزيمە و بەيڵ و كريستيانۆ, ئەم پلانەش وادەكات كە هەريەكە لە رۆدريگز و ئيسكۆ و ئەسينسيۆ بێ جێگا بمێننەوە لە نێو ياريگادا, كە باشترين جێگا بۆ ئەم ياريزانانە لە نێو ياريگادا لەدواى هێلى هێرشبردنەوەيە واتە لە نێوان هێڵى ناوەراست و هێرشبەردن كە ئەم جێگايەش لە پلانەكانى زيزۆ بوونى نيە ئەمەش بەهۆى ئەوەى هەريەكە لە مۆدريچ و تۆنى كروس لە ناوەراستەوە ئەو رۆڵە دەبينن و لە دواشيانەوە كاسيمێرۆى بەرازيلى وەك ئرتيكاز رۆڵى دەبێت.

 

هەر ئەم پلانەش بوە لە ساڵانى رابردوو كە رێگر بوە لە زۆر دەركەوتنى ئيسكۆ و رۆدريگز لەگەڵ رياڵ مەدريد, چونكە زۆربەى جار لە نێو ياريگا لە جێگايەك دانراون تايارى بكەن كە جێگاى سەرەكى خۆيان نەبوە و ئەمەش هۆكارى لاوازى ئاستيان بوە واتە لە ناوەراست دانراون.

پێكانى رۆناڵدۆ هۆكار بوە بۆ ئەوەى زيزۆ سود لە ئەسينسيۆ وەربگرێت لەلاى چەپى هێرشبردن واتە لە جێگاكەى رۆناڵدۆ بەتايبەتى لە جامى سوپەرى ئەوروپى, زيزۆ دەيەوێت رۆدريگز لە يانەكە بهێڵێتەوە بۆ ئەوەى هاوشێوەى ئەسينسۆ بەكارى بهێنێت بۆ بەهێز كردنى پلانەكەى لە وەرزى نوێ.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*