Home / ئيتاليا / كوڕەكەى ديگۆ سيمۆنى ڕووى كردە خولى ئيتالى
جيوفاني-سيميوني-جنوى

كوڕەكەى ديگۆ سيمۆنى ڕووى كردە خولى ئيتالى

يانەى جەنەواى ئيتالى ئەمڕۆ پێنج شەمە ئاشكراى كرد كە لەگەڵ يانەى ڕيڤەر پلەيتى ئەرجەنتينى گەيشتونەتە ڕێكەوتون بۆ گواستنەوەى هێرشبەرى لاوى ئەرجەنتينى جيوڤانى سيمۆنى.

جيوڤانى كە دەكاتە كوڕى ديگۆ سيمۆنى ڕاهێنەرى يانەى ئەتلەتيكۆ مەدريدى ئيسپانى بۆ ماوەى پێنج وەرز ڕووى لە يانە ئيتاليەكە كردووە بەڵام تائێستاش بڕى بۆندو موچەكەى ناوبراو ئاشكرا نەكراوە.

شايەنى وتنە جيوڤانى سيمۆنى سەرەتاى دەركەوتنى لە يانەى بانفێڵدى ئەرجەنتينيەوە بوو پاشان ڕووى لە يانەى ڕيڤەر پلەيت كردوو توانى لە گەڵ ئەو يانەيە لە ٢٩ ياريدا ١٢ گۆڵ تۆمار بكات و نازناوى جامى ليبەر تادوريسى ٢٠١٥ بەدەست بێنێت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*