Home / ئنگليز / پێشكەشكارێكى تەلەفزيۆنى: ئەگەر ئێڤەرتۆن ببێت بە پاڵەوانى پريمەر ليگ بە جلى ژێرەوە بەرنامە پێش كەش دەكەم

پێشكەشكارێكى تەلەفزيۆنى: ئەگەر ئێڤەرتۆن ببێت بە پاڵەوانى پريمەر ليگ بە جلى ژێرەوە بەرنامە پێش كەش دەكەم

پاش ئەوەى وەرزى ڕابردوو گارى لينكەرى ياريزانى پێشوى هەڵبژاردەى ئينگلتەرا بەڵێنيدا كە بە جلى ژێرەوە بەرنامە وەرزشيەكەى لەسەر تەلەفزيۆن پێشكەش بكات لە ئەگەرى بوون بە پاڵەوانى ليستەر ستى،لە چەن ڕۆژى ڕابردووشدا ناوبراو  يەكەم ئەڵقەى بەرنامەكەى لە دەست پێكى وەرزى نوێى پريمەر ليگدا بە جلى ژێرەوە پێشكەش كرد و بەڵێنەكەى بردە سەر.
لە ئێستاشدا ڕكابەر بۆ گارى پەيدا بووەو جينيفير گويلى ژنە پێشكەشكارى بەرنامەى تەلەفزيۆنى كە بەرنامەيەكى هەفتانەى هەيە لەسەر يانەى ئێڤەرتۆن بەڵێنيدا لە ئەگەرى بوون بە پاڵەوانى ئێڤەرتۆن لەم  وەرزە ئەوا بە جلى ژێرەوە يەكەم ئەڵقەى بەرنامەى وەرزى داهاتوو پێشكەش بكات.
يانەى ئێڤەرتۆن لەم وەرزەدا بەهێنانى ڕۆناڵد كومان وەكو ڕاهێنەرى نوێى يانەكەو چەند ياريزانێك دەيەوێـت كێبركێى بوون بە پاڵەوانى پريمەر ليگ بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*