Home / ئنگليز / بالۆتێلى داواى لە مۆرينيۆ كرد رێنمايى بكات سەبارەت بە داهاتوويى , مۆرينيۆ: خولى ئنگليزى بەجێبهێلە.

بالۆتێلى داواى لە مۆرينيۆ كرد رێنمايى بكات سەبارەت بە داهاتوويى , مۆرينيۆ: خولى ئنگليزى بەجێبهێلە.

ماريۆ بالۆتێلى نەيتوانى لە چاوى كامێراى رۆژنامەكانى ئنگلتەرا رزگارى ببێت بە تايبەتى لە دەرەوەى يەكێك لە چێشتخانە چينيەكان لە شارى مانچستەر ئەويش دواى ئەوەى ئەمرۆ چاوى بە جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى كەوت.

 

رۆژنامەى (صەن)ى بريتانى ئاماژەى بەوە كردوە كە بالۆتێلى داواى لە مۆرينيۆ كردوە كە رێنمايى بكات لەسەر داهاتوويى, كە مۆرينيۆش لە وەڵامدا پێى وتوە بە هەموو شێوەيەك دوربە لە خولى ئنگليزى, هێرشبەرە ئيتاليەكە بەهۆى كردارەكانيەوە لە ئەستێرەيەكى درەوشاوەوە بوە بە ياريزانێكى ئاسايى و بگرە ئاستى رۆژ لەدواى رۆژ خراپتر دەبێت كەواى لێهاتوە يانەكەى (ليڤەرپوول) بالۆى نايەوێت و لەم وەرزەشدا هيچ گرنگيەكى پێنەداوە و لە پلانەكانى راهێنەر و يانەكەدا نيە.

لە ئێستا پێدەچێت بالۆ روو لە يانەى وڵفز بكات لە پلە دوو, ئەم يانەيە خۆرخێ مێندزى بەرێوەبەرى كارەكانى جۆزيە مۆرينيۆ خاوەنيەتى.

رۆژنامە ئنگليزيەكە باسى لەوە كردوە كە بالۆتێلى دەيەوێت لە جێگايەكەوە سەرلە نوێ دەستپێبكاتەوە تەنانەت ئەگەر يانەى “چامبينچيپ” بيت, واتە پێى باشە لنێو ياريگا بێت نەك لە نێو جێگاى خەو.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*