Home / جيهان / شنشيل ليستى فەرمى هەڵبژاردەى عێراقى بۆ يارى سعوديە و ئوستراليا ئاشكرا كرد..

شنشيل ليستى فەرمى هەڵبژاردەى عێراقى بۆ يارى سعوديە و ئوستراليا ئاشكرا كرد..

دواى ئەوەى بريا وابوو كە رۆژى دوو شەمەى داهاتوو رازى شەنيشل راهێنەرى هەڵبژاردەى عێراق ليستى كۆتايى ناوى ئەو ياريزانانە ئاشكرا بكات كە بۆ ريزى هەلبژاردەى عێراق بانگهێشتى كردوون بۆ ئەنجامدانى ياريەكانى پاڵاوتن بۆ مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا بە تايبەتى ياريەكانى ئوستراليا و سعوديە.

لەو بارەيەشەوە بەرێوەبەرى كارگێرى هەڵبژاردەى عێراق (باسل كۆركيس) رايگەياند راهێنەرى عێراق (رازى شەنشيل) دوو رۆژ پێش وادەى خۆى ليستى كۆتايى ناوى ئەو ياريزانانەى ئاشكرا كردوە كە بانگهێشتى كردون بۆ ئەنجامدانى يارى ئوستراليا و سعوديە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى تا ئەو ياريزانانەى كە لە هەلبژاردەكە دورخراونەتەوە لەو ماوەيە دەست بكەن بە رێكارە ياساييەكان لە فرۆكەخانە بە مەبەستى گەرانەوە بەرەو وڵات.

باسل كۆركيس ليستى كۆتايى ناوى ياريزانە بانگهێشتكراوەكان كە لەلايەن راهێنەرەوە دياريكراون ئاشكرا كرد كە بريتين لە: (جەلال حەسەن, محەمەد گاسد, سەعد عەبدوالامير, ئەحمەد ئبراهيم, زەرغام ئسماعيل, ساماڵ سەعيد, ياسر قاسم, عەلى عەدنان, جەستن ميرام, موهەنەد عەبدالرحيم, ئەحمەد ياسين, علاء عەبدالزهرە, جاسم محمد, ئەمجەد وەليد, كەرار محمد, عەلى لەتيف, عەلى حسنى, علاء مهاوى, على فائز, مەهدى كامل, محمد شوكان, عەلى عەباس, سەعد ناتق).

كۆركيس وتيشى هەشت ياريزان پێويستە تا رۆژى يەكشەمەى داهاتوو ٢١/٨/٢٠١٦ مەشقەكانى هەڵبژاردەكە لە ولاتى ماليزيا بەجێبهێلن, كە ئەوانيش بريتين لە هەريەكە لە (عەلى عەبدالحسين, دولفان مەهدى, وسام مالك, حسام كازم, مازن فەياز, ميران خەسرەو, عصام ياسين, حسين عەبدالواحد).

ئاماژەى بەوەشكرد كە راهێنەرى هەلبژاردەى عێراق (رازى شەنشيل) چوەتە لاى ئەو هەشت ياريزانە و پێيانى وتوە كە دەتوانن لە هەركاتێكى تر بگەرێنەوە بۆ ريزى پێكهاتەى هەلبژاردەى عێراق, هۆكارى دورخستنەوەشيان دەگەرێتەوە بۆ حالەتى هونەرى و پێويستى هەلبژاردەكە بە باشترين كە ئەمەش لە سودى هەلبژاردەى عێراقە تا بتوانێت ئەنجامى باشى هەبێت لە پالاوتنەكان.

شايانى باسە سەرەتاى مانگى ئەيلوول عێراق لە نێو ياريگاى (نيب ستاديۆن) لەشارى پێرس رووبەرووى هەلبژاردەى ئوستراليا دەبێتەوە و هەروەها لە ٦ى هەمان مانگ رووبەرووى سعوديە دەبێتەوە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*