Home / ئەوروپا / فابيۆ كاپيلۆ : ئەم وەرزە ڕياڵ مەدريد هەموو نازناوەكان دەباتەوە!

فابيۆ كاپيلۆ : ئەم وەرزە ڕياڵ مەدريد هەموو نازناوەكان دەباتەوە!

ڕاهێنەرى ئيتالى فابيۆ كاپيلۆ پێى وايە ئەم وەرزە زيدانى ڕاهێنەرى يانەى ڕياڵ مەدريد دەتوانێت هەموو نازناوەكان لەگەڵ يانە مەلەكيەكە بباتەوە.

كاپيلۆ لە ديمانەيەكيدا كە لەگەڵ ڕۆژنامەى “كۆريرى ديلۆ سپۆرتى ” ئيتالى ئەنجاميدا بوو ڕايگەياند “لەم وەرزەدا يانەى ڕياڵ مەدريد بەسەركردايەتى زيدانى ڕاهێنەر دەتوانێت نازناوەكانى ئيسپانياو ئەوروپا بباتەوە ئەمەش بەهۆى ئەو مێژووەو ئەو پێكهاتەيەى كە يانەكە هەيەتى،هەروەها سەرسامم بەيانەى بايرن ميونخى ئەڵمانيش”

ڕاهێنەرە ئيتاليەكە سەبارەت بەيانەكانى وڵاتەكەشى وتى ” زەحمەتە يانەكانى ئيتاليا لەم وەرزەدا بتوانن لە خولەكانى ئەوروپا كێبڕكێ بكەن بەتايبەت لەم چەن ساڵەى دوايدا كە هەردوو يانەى ڕياڵ مەدريدو بەرشەلۆنە ئاستێكى ناياب پێشكەش دەكەن لە گۆڕەپانى ئەوروپا”

لەكۆتاى قسەكانيشيدا كاپيلۆ سەبارەت بە خولى ئينگليزى وتى “جياوازيەكى زۆر هەيە لە نێوان خولى ئينگليزى و خولى ئيسپانى چونكە خولى ئيسپانى ميسى و كريستيانۆ و بەنزيما و گريزمانى تيادا يارى دەكەن بەڵام پێم وايە بە چونى زلاتان ئيبراهيمۆڤيچ بۆ خولى ئينگليزى ئەو جياوازيە كەم دەبێتەوە.

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*