Home / جيهان / پێچەوانەى پێشبينيەكان ميسى پێش كريستيانۆ كەوت!
824449-large

پێچەوانەى پێشبينيەكان ميسى پێش كريستيانۆ كەوت!

پاش بردنەوەى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپاى وەرزى ڕابردوو لەگەڵ يانەى ڕياڵ مەدريد و نازناوى يۆرۆى ٢٠١٦ى فەرەنسا بۆ هەڵبژاردەى وڵاتەكەى لە ئێستادا هەمووان پێش بينى ئەوە دەكەن كە كريستيانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالى دەتوانێت سەربكەوێت بەسەر ليۆ ميسى ڕكابەرى بۆ بردنەوەى خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى ٢٠١٦ كە ساڵانە دەدرێت بەباشترين ياريزانى ساڵ.

بەڵام بە پێچەوانەى سەرجەم پێش بينيەكانەوە كۆمپانياى (FOX)ى وەرزشى ئاماژەى بەوە كردوە كە ليۆ ميسى لە پێش رۆناڵدۆى پرتوگاليەوە هاتووە لە پۆلێنكردنى ليستى باشترين ئەستێرەكانى جيهان لە يارى (( فيفاى ١٧)).

ليۆ ميسى لە پۆلێنكردنى ليستەكەدا بە ٩٤ خاڵ لە پلەى يەكەمدايەو كريستيانۆش بە ٩٣ خاڵ پلەى دووەمى گرتووە هەرچى پلەى سێيەميشە نيمار داسلڤاى بەرازيلى بە ٩١ خاڵ گرتويەتى.

فيفاى ١٧ كە پێك هاتووە لە ياريە ئەليكترۆنيەكان بۆ تۆپى پێ كە بڕيارە لە مانگى ئەيلولى ٢٠١٦ لە جيهاندا بڵاو ببێتەوەو بە ئامێرەكانى پلەى ٣ و پلەى ٤و ئێكس بۆكس كاردەكات.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*