Home / ئيتاليا / هيگواين پێش دەستپێكى كالچيۆ نامەيەكى ئاراستەى هاندەرانى ناپۆلى كرد..
هيگواين

هيگواين پێش دەستپێكى كالچيۆ نامەيەكى ئاراستەى هاندەرانى ناپۆلى كرد..

لە رێگاى هەژمارى تايبەتى خۆى لە ئنستاگرامەوە ياريزانى ئەرجەنتينى و هێرشبەرى يانەى يوڤانتۆس نامەيەكى ئاراستەى هاندەرانى يانەى ناپۆلى كرد.

هيگواين كە بە برى ٩٠ مليۆن يۆرۆ لە نێو تورەيى هاندەرانى ناپۆليەوە رووى لە يانەى يوڤانتۆس كرد, بوە هۆى ئەوەى هاندەرانى يانەكەى باشورى ئيتاليا هێرشێكى زۆرى بكەنە سەر, هيگوانيش بۆ ئەوەى كەمێك هاندەرانى ناپۆلى هێوركردنەوەى بكاتەوە پێش دەستپێكى كالچيۆ نامەيەكى ئاراستەى هاندەران كرد, بەلام ئەمە هيچ سوودێكى نەبوو جگە لەوەى كە تورەيى هاندەرانى زياتر كرد.

هيگوان لە ئنستاگرامى خۆيەوە نوسيويەتى: “ئازيزانم, سبەى قۆناغێكى نوێيە لە ژيانم, داستانێكى نوێ دەبێت لەگەڵ يانەيەكى نوێ و هاندەرانى نوێ”.

وتيشى: “پێكەوە دەجەنگين لە پێناو يەك ئامانج, بەڵام لە دوو جێگاى جياوازەوە, دەمەوێت سلاو و سوپاس بۆ هاندەرانى يانەى ناپۆلى گەورە بنێرم ئەو يانەيەى يارمەتيدەرم بوو بۆ ئەوەى بۆ ماوەيەكى زۆر تێيدا بمێنمەوە و سەركەوتن تۆماربكەم, هەرگيز بيرم ناچێتەوە!”.

لە كۆتايدا هيگواينى تەمەن ٢٨ ساڵ سوپاسى زۆرى هاندەرانى كرد و هيواى بەختێكى باشى بۆيان خواست, بەڵام لەلايەن ئەو هاندەرانەوە هێرشێكى زۆرى كرايە سەر.

هێرشى هاندەرانى لەوەوە سەرچاوەى گرتوە كە بە درێژايى مێژوو دوژمنايەتى و ركابەريەكى زۆر بەهێز لە نێوان هەردوو يانەى يوڤانتۆس و ناپۆلى هەيە, وە ئەوەى هيگواين ئەنجاميداوە جگە لە گەمژەييەك هيچى تر نيە, چونكە بە ناردنى تەنها نامەيەك ناتوانرێت ئەو هاندەرە تورەيەى ناپۆلى هێوربكرێتەوە.

جێى ئاماژە پێكردنە كە چاوەرواندەكرێت ئێوارەى ئەمرۆ هيگواين يەكەم يارى فەرمى خۆيى بۆ يانەى يوڤانتۆس بەرامبەر بە فيورەنتينا ئەنام بدات لە خولى پلە يەكى ئيتالى,

هيگواين يەكەم يارى بۆ يانەى ناپۆلى لە ساڵى ٢٠١٣ ئەنجامداوە و تا ئەم ساڵ توانيويەتى ٧١ گۆڵ تۆمار بكات لە كۆى ١٠٤ يارى, وە وەرزى رابردوو توانى ٣٦ گۆڵ تۆمار بكات و ببێتە گۆلكارى خولى كالچيۆى ئيتالى.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*