كەمێك پێش ئێستا و لە بارەگاى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان لە شارى هەولێر بە ئامادە بوونى سەرۆكى يەكێـتى تۆپى پێى كوردستان و سەرجەم ئەندامانى يەكێتيەكە و نوێنەرى يانە پلە دووەكانى كوردستان تيرو پشكى خولى يانە پلە دووەكانى كوردستان بۆ وەرزى ٢٠١٥ _٢٠١٦ ڕاكێشراو تيايدا يانەكان بەسەر سێ كۆمەڵەدا دابەش كراون و خولەكەش بەشێوازى دوو دۆڕاندن بەڕێوە دەچێت و لە هەر كۆمەڵەيەك ڕاستەوخۆ دوو يانە سەردەكەوێت بۆ قۆناغى دووەم و سێ يانەش دادەبەزن بۆ ڕيزى يانە پلە سێكان.بڕياريشە ڕۆژى ١٥/ ٩ / ٢١٠٦ بەبەشدارى ١٨ يانە خولەكە دەست پێ بكات.

ئەنجامى تيرو پشكەكەش بەم شێوەيە بوو

 

گرووپی یەکەم (سەرچنار ، پیرەمەگرون ، چەمچەماڵ ، سەیدسادق ، دووکان ، ڕانیە)

گرووپی دووەم (شۆریجە ، کەیوان ، دووز ، خانەقین ، ڕزگاری ، کفری)

گرووپی سێیەم (ئاڵا ، خەبات ، مەخموور ، بەردەرەش ، پیشەسازی ، شەقڵاوە)

 

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: