Home / ئسپانيا / بارشەلۆنە يەكەم يارى لاليگا بەبێ ٧ ياريزان ئەنجام دەدات..!!

بارشەلۆنە يەكەم يارى لاليگا بەبێ ٧ ياريزان ئەنجام دەدات..!!

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى ليستى ناوى ئەو ياريزانانەى ئاشكرا كرد كە لويس ئنريكى دەستنيشانى كردوون بۆ ئەنجامدانى يەكەم يارى خولى پلە يەكى ئسپانى بەرامبەر بە يانەى رياڵ بيتس.

لە نێو ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى ئنريكى ٧ حەوت ياريزان دورخراونەتەوە و بانگهێشت نەكراون كە گرنگترينيان (ئنێستا و تێرشتيگن و ماسكێرانۆ و ماتيۆ ئەمانە بەهۆى پێكانەوە, هەروەها نيمار و رافينيا ئەلكانترا بەهۆى يارى هەلبژاردەكەيان لە ئۆلۆمپيادى ريۆ٢٠١٦, وە ئەندريا گۆمێز ياريزانى نوێى يانەكە بەهۆى بوونى كارتى زەردەوە كە وەرزى پێشوو وەرى گرتبوو ناتوانێت لە يەكەم يارى بارشەلۆنە ئامادەبێت.

ئنريكى برياريداوە هەريەكە لە دۆگلاس و سامبەر و ياريزانى هێلى ناوەراست كابپتۆم لە فەريقى دووەمى بارشەلۆنەوە بانگهێشت بكات بۆ پركردنەوەى جێگاى ئەو ياريزانانەى كە ئامادەى يارى يەكەمى بلوگرانا نابن.

ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانيش بەم شێوەيەيە:

 

گۆڵپارێز: براڤۆ, ماسيب.

بەرگرى: ئەلبا, پيكيە, لوكاس دينى, ئۆمتێتى, ڤيداڵ, سێرجى رۆبێرتۆ, دۆگلاس.

ناوەراست: بۆسكێس, سامبەر, راكيتيچ, دينيس سوارێز, كاپتۆم.

هێرشبەر: ميسى, سوارێز, توران, مونير.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*