بريار وايە ئەم شەو ياريەكانى تۆپى پێى پياوان لە ئۆلۆمپيادى بەرازيل (ريۆ٢٠١٦) كۆتايى بێت و براوەى ميدالياى ئاڵتون و زيو و برۆنز دياريى بكرێت, لەو چوارچێوەيەشدا هەردوو هەلبژاردەى (نێجيريا و هۆندۆراس) كاتژمێر (٧:٠٠م) بەيەك دەگەن و كێبركێ لەسەر بردنەوەى ميدالى برۆنز دەكەن, لە كاتژمێر ١١:٣٠ى شەو بەكاتى هەرێمى كوردستان يارى كۆتاپى لە نێوان (ئەڵمانيا – بەرازيل) ئەنجام دەدرێت.

يارى نێوان بەرازيل و ئەڵمانيا تەنها يارى كۆتايى بردنەوەى ميدالياى ئاڵتوون نيە بەڵكوو كێبركێى مێژوويە و مێژوش ده‌ڵێ به‌ڕازیل باشتره‌ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڵام دۆڕاندنه‌ حه‌وت گۆڵێكه‌ی جامی جیهانی ئه‌و زاڵبونه‌ی له‌ده‌ستدا.

روو بەروو بونەوەى سامپا و مانشافت دوای ته‌نها دوساڵە به‌سه‌ر دۆڕاندنه‌ مێژوییه‌كه‌ی به‌ڕازیل به‌ حه‌وت گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر بۆیه‌ چاوه‌روان ده‌كرێت هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌هه‌مو توانایه‌وه‌ تۆڵه‌ی خۆی بسێنێته‌وه‌.

مێژوو دەڵێت:

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ٢٢ بيست و دوو جار ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی بەڕازیل بۆته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا سامبا ١٢دوازدە یاری بردۆته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ٥پێنج یاری بۆ ئه‌ڵمانیا و ٥ پێنج یاریش یه‌كسانبوون.

هه‌روه‌ها به‌ڕازیل ٤٠چل گۆڵی له‌تۆڕی ئه‌ڵمانيەكان كردوه‌ و ٣١سى و يەك گۆڵی لێكراوه‌ له‌یاريە فه‌رمێكانیشدا ٤چوار یارییان كردوه‌ به‌ڕازیل سیانی بردۆته‌وه‌ و ئه‌مه‌ی ئه‌خیریش به‌ حه‌وت گۆڵ دۆڕا.

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: