Home / ئسپانيا / زيزۆ, چۆن باسى گەرانەوەى كەريم و رۆنالدۆى كرد..!
زەيدان

زيزۆ, چۆن باسى گەرانەوەى كەريم و رۆنالدۆى كرد..!

زينەدين زەيدانى ئەفسانەى فەرەنسى و راهێنەرى يانەى شاهانەى ئسپانى ئەمرۆ شەمە لە پرێس كۆنفرانسێكدا كە لەسەر يەكەم يارى رياڵ مەدريد لە وەرزى نوێى لاليگا رێكخرابوو باسى لە دوانەى يانەكەى كرد كە بە هۆى پێكانەوە لە ريال مەدريد دووركەوتوونەتەوە.

زيدان وتى: “بنزیمه‌و ڕۆنالدۆ هه‌ردوكیان ئاماده‌نابن بۆ یه‌كه‌م یاری مه‌درید به‌رامبه‌ر ڕیال سوسیداد”.

ئەم لێدوانەى زيزۆ لە كاتێكدايە كە رۆنالدۆ لە یاری كۆتای پاڵه‌وانێتی یۆرۆى ٢٠١٦ى فەرەنسا دووچارى پێكان هات له‌چۆكیدا و بەو هۆيەشەوە نەيتوانى بەشدارى لە يارى سوپەرى ئەوروپى و چەندين يارى ترى يانەكەى بكات, وە كەريم بنزيمەى فەرەنسى له‌هه‌ردو ماسولكه‌كانی پشت و ڕانیدا ئازاری هه‌یه‌ ئەمەش دواى ئەوەى لە گێمى دووەمى سوپەرى ئەوروپى بەرامبەر ئشبيليە يارى كرد.

زيزۆ لە وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان وتی: “ناتوانم كات و بەروارێكى دیاريكراوتان پێ بڵێم بۆ گه‌ڕانه‌وەى ئەو دو هێرشبەرە, بەڵام دەتوانم ئەوە بڵێم كە ڕۆناڵدۆ ده‌ستی به‌ڕاهێنان كردۆته‌وه‌ و یاری به‌ تۆپ ده‌كات و دەيەوێت بگەرێتەوە سەرئاستى پێشووى, وە كەريم بنزيمە لەبەر ئەوەى لە دوو شوێنى جەستەى ئازارى هەيە بۆیه‌ ناتوانم زانیاری ته‌واوتان بده‌مێ”.

سەبارەت بە ئەگەرى ياريكردنى رۆناڵدۆ بەرامبەر سێلتافيگۆ زيزۆ وتى: “ئه‌وه‌پرسیارێكی چاكه‌ به‌ڵام من هه‌مو بیرێكم لای یارێكه‌ی سبه‌ینێيه‌ وه‌كاتی ترم ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ڕۆناڵدۆ قسه‌بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ چونكه‌ هه‌فته‌ی داهاتو زۆر گرنگه‌ بۆ ئێمه‌.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*