Home / ئسپانيا / بارشەلۆنە بۆ جێگاكەى براڤۆ گرێبەست لەگەل گۆلپارێزێكى هۆڵەندى مۆر دەكات..

بارشەلۆنە بۆ جێگاكەى براڤۆ گرێبەست لەگەل گۆلپارێزێكى هۆڵەندى مۆر دەكات..

رۆژنامەى ديپۆرتيڤۆى ئسپانى دواى نيوەرۆى ئەمرۆ شەمە بلاوى كردەوە كە يانەى بارشەلۆنە گەيشتوەتە رێككەوتن لەگەل يانەى ئەياكس ئەمستردامى هۆڵەندى بەمەبەستى گواستنەوەى (ياسبر سيليسين)ى گۆلپارێز بە برى ١٣ مليۆن يۆرۆ.

رۆژنامەكە كەتەلۆنيەكە ئاشكراى كردوە كە گۆلپارێزى هۆلەندى “ياسبر سيليسين” زۆر نزيكە لەوەى پەيوەندى بە بارشەلۆنەوە بكات, هەروەها ئەوەشى بلاو كردوەتەوە كە كلاوديۆ براڤۆى شيلى روو لە يانەى مانچستەر سيتى ئنگليزى دەكات لە چەند رۆژى داهاتوو.

ئاماژەى بەوەشكردوە كە كاسبر گرێبەستێكى پێنج سالە لەگەل بلوگرانا مۆردەكات, بەڵام يانەى ئاياكس تا ئەم ساتە رێگرە لە رۆشتنى ئەو گۆڵپارێزە ئەويش تا ئەو دواى كۆتايى هاتنى يارى گەرانەوە لە قۆناغى پالاوتنەكانى چامپيۆنزليگ.

 

دواى ئەوەى كە ئاياكس توانى بەرامبەر بە رۆستۆفى روسى بە ئەنجامى (١-١) يەكسان بوو لە يارى چونى قۆناغى پاڵاوتنەكانى چامپيۆنزليگ, گۆڵپارێز ياسبر سيليسنى تەمەن ٢٧ ساڵ چەندين گرێبەستى پێشكەشكرا.

لەدواى ئەو ياريەى ئاياكس بەرامبەر بە يانە روسيەكە كە ياريزانى روسى روستۆف گۆلێكى تۆماركرد هاندەرانى ئاياكس بەرووى ياسبر تەقينەوە و لە تۆرە كۆمەڵايەتيەكان بەوە تۆمەتباريان كرد كە بيرى لاى كەتەلۆنيايە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*