Home / ئسپانيا / زيزۆ ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى بۆ يەكەم يارى لاليگا ئاشكرا كرد

زيزۆ ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى بۆ يەكەم يارى لاليگا ئاشكرا كرد

يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى سبەى يەك شەمە كاتژمێر ٩:١٥ى شەو يەكەم يارى لە وەرزى نوێى لاليگا ئەنجام دەدات بەرامبەر بە يانەى رياڵ سۆسيداد, بۆ ئەو ياريەش شەش ياريزانى ناتوانن ئامادەبن, كە لە نێوياندا هەريەكە لە (رۆناڵدۆ و بنزيمە و ناڤاس و مۆدريچ)هەيە.

زينەدين زەيدان راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى ئەمرۆ لە پرێس كۆنفرانسێكدا تيشكى خستە سەر هۆكارى بەشدارى نەكردنى رۆناڵدۆ و زيدان كە بەهۆى پێكانەوە ناتوانن ئەو ياريە ئامادەبن, وە لۆكا مۆدريچ بەهۆى راگرتنەوە.

زيزۆ ليستى ئەو ياريزانانەى ئاشكرا كرد كە بۆ ياريەكەى سبەينێ بانگهێشتى كردوون, لە نێوياندا هەريەكە لە (ماركۆ ئەسينسيو, ئەلبارۆ مۆراتا) دەبينرێت كە يارزنى نوێن لە ليستەكەى زيزۆ هەروەها هێرشبەرى ياريدەر (ماريانۆ)ش بانگهێشتكراوە ئەويش دواى ئەوەى كە راهێنەرە فەرەنسيەكە رێگەيدا لە ريال مەدريد بمێنێتەوە و رەتيكردەوە بۆ شێوەى خواستن بيدات بە هيچ يانەيەك.

ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى رياڵ مەدريد:

(كيكۆ كاسيا, رۆبن يانيز, ولوكا زيدان, كارڤەخال, دانيلۆ, ڤاران, رامۆس, ناچۆ, مارسێلۆ, كاسيمێرۆ, تۆنى كروس, كۆڤاسيچ, ئيسكۆ, جەيمس رۆدريگز, ماركۆ ئەسينسيۆ, لۆكاس ڤاسكێز, بەيڵ, مۆراتا, ماريانۆ).

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*