Home / بەرازيل / نيمار سەركردايەتى سامپاى كرد بۆ بەديهێنانى خەونەكەى ..

نيمار سەركردايەتى سامپاى كرد بۆ بەديهێنانى خەونەكەى ..

هەڵبژاردەى بەرازيل لە كۆتايدا توانى خەونەكەى ئۆڵۆمپيادى بەدى بهێنێت بۆ يەكەمجار لە مێژووى خۆى ميدالياى ئاڵتوون لە چوارچێوەى يارى تۆپى پێى پياوان بباتەوە, ئەويش دواى ئەوەى توانى بە لێدانى يەكلاكەرەوە لە هەلبژاردەى ئەڵمانيا بباتەوە بە ئەنجامى (٥-٤).

لە گێمى يەكەمى ياريەكەدا هەلبژاردەى بەرازيل بە لێدانێكى راستەوخۆ كە نيمار جێبەجێى كرد لە خولەكى ٢٦ گۆلێكى تۆماركرد.

گێمى دووەم, ماكسيميليان مايەر توانى مانشافت بكاتە خاوەنى گۆلێك و لە خولەكى ٥٩ ئەنجامەكە يەكسان بكاتەوە, ياريەكەش بە پێى كاتى ياسايى خۆى بەيەكسان بوون كۆتايى هات.

هەروو هەلبژاردە دوو گێمى زيادكرا و ياريانكرد كە ئەنجام لەو دوو گێمەدا وەك خۆى بوو دواتر ناوبژيوان بۆ ئاشكراكردنى پاڵەوانى ئۆڵۆمپياد پەناى بردە بەر لێدانى سزا (پەنارتيات) كە سەرەتا ئەڵمانيەكان جێبەجێيان كرد.

لێدانە سزاكان بە سودى بەرازيل كۆتايى هات ئەويش دواى ئەوەى ياريزانى ئەڵمانى (نيلز بيترسن) نەيتوانى لێدنى پێنجەم بۆ ئەڵمانيا گۆڵ بكات دواتر نيمار پێنجەم لێدانى بەرازيلى جێبەجێكرد و گۆڵى تۆماركرد و توانى ميدالى ئالتوونى بۆ بەرازيل بەدەست بهێنێت.

شايانى باسە دوێنێ شەمە نێجيريا و كەنەدا رووبەرووى يەك بوونەوە بەمەبەستى يەكلا كردنەوەى سێيەم و خاوەن ميدالى برۆنز كە نێجيريەكان توانيان بە ئەنجامى سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ ياريەكە ببەنەوە و ببنە سێيەم بۆ ياريەكانى تۆپى پێى پياوان لە ئۆلۆمپيادى بەرازيل ريۆ٢٠١٦ نێجيريا لە سالى ١٩٩٦ توانيان ميدالياى ئالتوونى بەدەست بهێنن.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*