Home / ئسپانيا / ڤيديۆ/ ريال يەكەم يارى وەرزى نوێى لاليگاى بەبێ رۆناڵدۆ و بنزيمە بردەوە..
رياڵ مەدريد

ڤيديۆ/ ريال يەكەم يارى وەرزى نوێى لاليگاى بەبێ رۆناڵدۆ و بنزيمە بردەوە..

رياڵ مەدريد توانى بردنەوەيەكى گرنگ لە سەر حسابى يانەى رياڵ سۆسيداد بە ئەنجامى سێ گۆلى بێبەرامبەر بەدەست بهێنێت, ئەم بردنەوەيەى يانەى شاهانە لە كاتێكدا بوو كە زياتر لە پێنج ياريزانى سەرەكى بەهۆى پێكانەوە نەيانتوانى بەشدارى لەو ياريەدا بكەن, لە نێوياندا (ناڤاس و كۆنتراو و رۆنالدۆ و بنزيمە و مۆدريچ) ئەمەى دواييان بەهۆى كارتى زەردەوە بوو.

گێمى يەكەم بە ئەنجامى دوو گۆڵى خاوێن لە سودى رياڵ مەدريد كۆتايى هات دواى ئەوەى كە لە سەرەتايى دەستپێكى ياريەكەوە و لە خولەكى ٢ گاريس بەيلى ويڵزى توانى بە لێدانى سەر گۆلێكى جوان تۆمار بكات, ياريەكە بەردەوام بوو تا خولەكى ٤٠ كە ماركۆ ئەسينسيۆ ئەو ياريزانەى لە جێگاى رۆنالدۆى پرتوگالى ياريدەكات گۆلى دووەمى تۆماركرد, وە گێمى يەكەم بەو ئەنجامە كۆتايى هات.

لە گێمى دووەم تا رادەيەك ياريزانانى رياڵ مەدريد بەرەو ناوەندى ياريگا گەرانەوە و ئامانجيان پارێزگاريكردن بوو لەو ئەنجامەى كە لە گێمى يەكەم بەدەستيان هێنابوو, ياريەكە تا دوا خولەكەكانى كۆتايى بە ئەنجامى دوو گۆڵى بێبەرامبەر لە سودى شاهانە بەردەوام بوو بەڵام پێش كۆتايى و لە خولەكى ٩٠+٤ جارێكى تر بەيل توانى گۆڵى دووەمى خۆيى و سێيەمى يانەكەى تۆماربكات.

ئەنجامى كۆتايى ياريەكەش بەم شێوەيە بە سێ گۆڵى خاوێن لە سودى ريال مەدريد كۆتايى هات.

ڤيديۆ/

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*