Home / بەرازيل / نيمار چى وت دواى بردنەوەى ئۆلۆمپياد..

نيمار چى وت دواى بردنەوەى ئۆلۆمپياد..

نيمار داسيلڤاى كاپتنى هەلبژاردەى بەرازيل نەيتوانى خۆشى و شاديەكانى و فرمێسكى چاوى بشارێتەوە لەبەرامبەر بردنەوەى نازناوى ئۆڵۆمپياد بۆ بەرازيل كە تاكە نازناوە تا ئێستا بەرازيل بەدەستى نەهێنابێت, ئەويش دواى ئەوەى شەوى رابردوو توانيان بە لێدانى يەكلا كەرەوە لە هەلبژاردەى ئەڵمانيا ببەنەوە و ميدالياى ئاڵتوونى بەرز بكەنەوە.

 

نيمار لە ياريەكەدا لێدانێكى راستەوخۆى جوانى لێداو گۆڵى بەرازيلى تۆماركرد , وە دواى ئەوەى ئەڵمانيا توانيان ئەنجامەكە يەكسان بكەنەوە ياريەكە گەيشتە لێدانى يەكلاكەرەوە و دواين لێدانى سزا و يەكلا كردنەوەى ئەنجامەكە لە ئەستۆى نيمان داسلڤا بوو بەسەر كەوتووى توانى گۆڵ تۆمار بكات و بەرازيل بەو نازناوە شاد بكات كە چەندين ساڵە خەونى پێوە دەبينن, هەر دواى لێدانەكەش نيمۆ فرمێسكى خۆشى و شادى لە چاوەكانى دەبارى.

 

نيمار لە لێدوانێكى دواى ياريەكە وتى: “بردنەوەى ميدالى ئاڵتونى ئۆڵۆمپياد يەكێكە لە بەنرخترين ئەو شتانەى لە ژيانمدا بەدەستم هێنابێت, ئەوانەى كە قسەيان لەسەر من دەكرد لەسەرەتاى پاڵەوانێتيەكە ئێستا لەكوێن بۆ هيچ نالێن”.

لە لێدوانەكانيدا نيمار بريارێكيدا كە هەموانى دووچارى شۆك كرد و وتى: “ئەوە بۆمن شانازيە كە كاپتنى هەلبژاردەى وڵاتەكەم بم لە ئۆڵۆمپياد, بەلام لە ئەمرۆوە تا ماوەيەكى دور و درێژ نابم بە كاپتنى بەرازيل”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*