Home / ئسپانيا / ئەتلەتيكۆمەدريد نەيتوانى هاوشێوەى وەرزەكانى تر كێبركێى نازناوى لاليگا بكات..
at

ئەتلەتيكۆمەدريد نەيتوانى هاوشێوەى وەرزەكانى تر كێبركێى نازناوى لاليگا بكات..

شەوى رابردوو يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد لە يەكەم يارى خۆى لە وەرزى نوێى لاليگا ٢٠١٦-٢٠١٧ بەرامبەر بە يانەى ديپۆرتيڤۆ ئالاڤيس يەكسان بوو و دوو خاڵى گرنگى لەدەستدا, بەم شێوەيەش هەر لە سەرەتاى وەرزەوە نەيتوانى هاوشانى رياڵ بارشە كێبركێ بكات بۆ كۆكردنەوەى خاڵى زياتر بە ئامانجى بردنەوەى نازناوى ليگا.

لە ياريەكەدا بە درێژايى ٩٠ خولەك هيچ گۆلێك تۆمار نەكرا, بەڵام لەو خولەكەدا ئەتلەتيكۆ گۆڵێكى لە رێگاى ياريزان كيڤن گاميرۆ وە تۆمار كرد, زۆرى پێنەچوو يانەى ئەتلەتيكۆ ئالاڤيس كە وەرزى پێشوو لە پلە دوو سەركەوت بۆ پلە يەكى ئسپانيا گۆڵێكى لە رێگاى ياريزان “مانو گارسيا”وە تۆمار كرد و ئەنجامى ياريەكەى يەكسان كردوە.

بەو شێوەيەش هەردوو يانە تەنها يەكى خاڵێكيان بەدەستهێنا, كە ئەمەش بۆ هەريەكە لە يانەكانى رياڵ مەدريد و بارشەلۆنە زۆر بەسود بوو چونكە ئەتلەتيكۆ بە يەكێك لە يانە سەرسەختەكانى ئسپانيا دادەنرێت كە كێبركێ دەكات بۆ بردنەوەى ليگا و دەبێتە بەربەست لەبەردەم ئەو دوويانەدا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*