بەپەلە, كاتى تيروپشكى چامپيۆنزليگ و هەلبژاردنى باشترين ياريزانى ئەوروپا دياريكرا..

ئەمرۆ دووشەمە يەكێـتى تۆپى پێى ئەوروپا لە پێگە فەرميەكانى خۆيەوە بەفەرمى كاتى راگەياندنى تيروپشكى قۆناغى كۆمەڵەكانى (چامپيۆنزليگ)ى بۆ وەرزى ٢٠١٦-٢٠١٧ ئاشكرا كرد.

 

يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپى رۆژى پێنج شەمەى ئەم هەفتەيەى دياريكردوە بۆ ئەنجامدانى تيروپشكى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ و برياريداوە تيروپشكەكە لە شارى مۆناكۆى فەرەنسى كاتژمێر 7ى ئێوارە ئەنجام بدرێت.

بەپێى راگەياندنەكان لە رۆژى پێنج شەمە بەهەمان شێوە باشترين ياريزانى ئەوروپا دەستنيشان دەكرێت كە ركابەريەكەى لە نێوان هەريەكە لە (رۆناڵدۆ و بەيڵ و گريزمان)ە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *