Home / بەرازيل / پێكهاتەى بەرازيل بۆ پاڵاوتنەكانى مۆنديال ئاشكرا كرا..!!
مارسێلۆ و نيمار
مارسێلۆ و نيمار

پێكهاتەى بەرازيل بۆ پاڵاوتنەكانى مۆنديال ئاشكرا كرا..!!

راهێنەرى نوێى هەلبژاردەى بەرازيل (تيتى) ليستى سەرەتايى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى سليساوى بۆ يارى پاڵاوتنەكانى مۆنديالى ٢٠١٨ى روسيا ئاشكرا كرد كە بريار وايە رووبەرووى هەريەكە لە كۆلۆمبيا و ئيكوادۆر ببنەوە.

لە پێكهاتەكەدا مارسێلۆ بانگهێشتكراوە ئەويش دواى ئەوەى كە لە ئۆكتۆبەرى ساڵى ٢٠١٥ لە بەرازيل دابراوە بەهۆى پەيوەندى خراپى لەگەل راهێنەرى پێشوو (دۆنگا).

هەروەها راهێنەرى نوێى بەرازيلى سێ ياريزانى ترى خولى ئسپانى بۆ پێكهاتەكە بانگهێشت كردوە كە بريتين لە (نيمار و كاسيمێرۆ و فليپى لويس).

ليستى سەرەتايى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى بەرازيل بۆ مۆنديالى ٢٠١٨

گۆڵپارێز: ئەليسۆن (رۆما), گروهى (گريمۆ), ويفێرتۆن (ئەتلەتيكۆ بارانايسى).

بەرگرى: گيل (شاندۆنگ لينگ), ماركينۆس (پاريس سانجێرمان), ميراندا (ئەنتەرميلان), كايۆ (ساوپاولۆ), دانى ئەلڤێس (يوڤانتۆس) فاگنەر (كۆرنتيانز), فليپى لويس (ئەتلەتيكۆمەدريد), مارسێلۆ (رياڵ مەدريد).

ناوەراست: كاسيمێرۆ (رياڵ مەدريد), جوليانۆ (زينيت), لۆكاس ليما (سانتۆس), پاولينيۆ (گوانگشتۆئيفەرگراند), كۆتينيۆ (ليڤەرپوول), كاريۆكا (ئەتلەتيكۆمينيرۆ), ريناتۆ ئۆگستۆ (پەكين گوان), ويليان (چێڵسى).

هێرشبەر: گابريێل باربوسا (سانتۆس), گابريێل خيسۆس (پالمێراس), نيمار (بارشەلۆنە), تايسۆن (شاختار).

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*