Home / ئسپانيا / رياڵ مەدريد گرێبەستى سێ ياريزانى نوێ دەكاتەوە..

رياڵ مەدريد گرێبەستى سێ ياريزانى نوێ دەكاتەوە..

رۆژنامەى “كادينا سێر”ى ئسپانى ئەمرۆ دووشەمە بلاويكردەوە كە يانەى رياڵ مەدريد پلانى هەيە بۆ نوێكردنەوەى سێ لە ئەستێرەكانى كە يانەكە چاوى لەسەريانە بۆ بەدەستهێنانى ئامانجەكانى و بردنەوەى نازناوەكان لە داهاتوودا.

 

ئەم سێ ئەستێرەيەى مەدريد بەردەوام ئاستيان لە هەلكشاندايە و يانەكەش دەيەوێت هەرچى زووە زامنى داهاتوويان بكات و تواناكانيان تەنها بۆ مەدريد بەكاربهێنن, رۆنالدۆ كە رايگەياندبوو ژيانى وەرزشى لە مەدريد كۆتايى پێدەهێنێت گرێبەستەكەى لەگەڵ يانەكەدا نوێ دەكاتەوە كە رەنگە سەرەتايى مانگى ئەيلوول ئەو كارە جێبەجێ بكرێت.

لە دواى رۆناڵدۆ يانە مەلەكيەكە چاوى لەسەر نوێكردنەوەى گرێبەستى (مۆدريچ و بەيڵ)ە بەتايبەتى گاريس بەيڵى ويڵزى كە لەم دواييەدا ئاستێكى ناوازەى پێشكەشكردوە و يانەكە نايەوێت دەستبەرداى ببێت و بۆ ئەو مەبەستەش بەنيازى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەيەتى لە زووترين كاتدا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*