Home / ئسپانيا / يانەى ليگانيش يەكەم دەركەوتنى لە لايگا بە سەركەوتنێكى گەورە دەستپێكرد..
ليگانش

يانەى ليگانيش يەكەم دەركەوتنى لە لايگا بە سەركەوتنێكى گەورە دەستپێكرد..

يانەى ليگانيش كە ئەم وەرزە لە پلە دووى ئسپانيا سەركەوتوە بۆ پلەيەك ئەم شەو لە يەكەم يارى خۆى لە لاليگا سەركەوتنێكى گەورەى تۆماركرد دواى ئەوەى توانى لە دەرەوەى ياريگاى خۆى و لە نێو ياريگاى (بالايدوس) لە يانەى سێلتا فيگۆ بباتەوە بە گۆڵێكى بێ وەڵام.

ئەم بردنەوەيە بە بردنەوەيەكى مێژويى دادەنرێت لە خولى پلە يەكى ئسپانى چونكە يانەى ليگانيش ئەمە يەكەم ياريەتى لە پلە يەكى ئسپانيا لە مێژووى خۆيدا.

لە ياريەكەدا كە گێمى يەكەم بەبێ گۆڵ كۆتايى هات, گێمى دووەم يانەى ميوان توانى لە خولەكى ٧٥ لە رێگاى ياريزان ڤيكتۆر دياز گۆڵى مێژووى بۆ يانەكەى تۆمار بكات و ببێتە تاكە ياريزان لە مێژووى يانەى ليگانس كە گۆڵى لە خولى پلەيەكى ئسپانى تۆماركردبێت.

هەرچەندە يانەى سێڵتا فيگۆ يەكێكە لە يانە گەورەكانى ئسپانيا و وەرزى رابردوو خاوەن پلەى شەشەم بوە و ياريەكەش لە نێو ياريگاى خۆى بەرێوە چوە بەڵام نەيتوانى سەركەوتن بەسەر يانەى ليگانش بەدەست بهێنێت ئەمە لە كاتێكدا يانەى ميوان زۆرترين تۆپى ئاراستەى گۆڵى خاوەن ياريگا كردوە.

لە ياريەكەدا و لە خولەكى ٩٠ داڤيد تيمۆر لەلايەن ناوبژيوانەوە بەكارتى سور كرايە دەرەوە ئەمەش بەهۆى ئەوەى يانەى ليگانش هەموو هەوڵێكى بۆ پارێزگاريكردن لە ئەنجامى ياريەكە دەدا كە گۆڵێك لە پێشەوە بوو, ئەم سەركەوتنەى ليگانش دواى ئەو سوپرايزەى يانەى ديپۆرتيڤۆ ئالاڤيس دێت كە توانى بەرامبەر بە يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد يەكسان بێت, وە يانەى ديپۆرتيڤۆ ئالاڤيسيش بەهەمان شێوە تازە سەركەوتوە بۆ خولى پلە يەكى ئسپانيا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*